رادیۆی ده‌نگ ـ یه‌كه‌ی وزه
ئاماده‌كردنی: هونه‌ر شێخ له‌نگه‌ری
له دوای 25ـ9 ـ 2017 كه رۆژی راپرسی هه‌رێمی كوردستان بو، بۆ جیابونه‌وه له عێراق، ده‌نگۆی داخستنی سنوره‌كان و هێڵی فرۆكه‌وانی و قه‌یرانی دارایی و ئابوری و سوته‌مه‌نی له ناو هاوڵاتیان سه‌ریهه‌ڵداوه، ئێمه‌ش له‌م ڕاپۆرته باسی كه‌رتی سوته‌مه‌نی و وزه ده‌كه‌ین، كه په‌یوه‌ندی به تاكه‌كانی وڵاته‌وه هه‌یه. شیكاری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئایا كوردستان ده‌توانێت به‌رگه‌ی داخستنی سنوره‌كان بگرێـت؟ هه‌روه‌ها ئایا پاڵاوگه‌ی سوته‌مه‌نی له كوردستان بونی هه‌یه؟ یان ده‌توانن پێداویسته‌كانی ناوخۆ دابین بكه‌ن؟
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان پێداویستی ناوخۆ بۆ به‌نزین، ئه‌بێت رۆژانه 7 ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌بێـت و بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سودی لێبینن و قه‌یران دروست نه‌بێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها 3 ملیۆن و نیو لیتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێـت و ده‌خرێـته بازاره‌وه، ئه‌و رێژه‌كه‌ی تر هاورده ده‌كرێت له وڵاتانی (ئێران، توركیا و ئیماراته‌وه).
چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه پڕبكرێته‌وه؟
یه‌كه‌مجار ئه‌بێـت پاڵاوگه‌كان گه‌وره بكرێنه‌وه و به شه‌و رۆژ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێداویسته‌كانی ناوخۆ پڕبكرێـته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت چاوپۆشی له خستنه‌وه‌كارى"پاڵاوگه نایاسایه‌كان"یش بكرێت وه‌كو رێكارێكى كاتیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانه‌كه به‌و مه‌رجه‌ى ره‌چاوى كوالێتى به‌رهه‌مه‌كانیان بكرێت و كۆی كاره‌كه‌ش له‌ژێر چاودێریی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بڕی نه‌وتی خاویان زیاتر پێبدات و بۆ ئه‌وه‌ی بیپاڵون.
بۆ نه‌وتی سپی ماڵانیش ئه‌بێت حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌مانشێوه‌ی به‌نزین چاودێری بازاڕی نه‌وتی ماڵان بكه‌ن، نه‌وتی سپی له وه‌رزی زستان به‌كاردێت به زۆری، به گوێره‌ی زانیاریه‌كان نه‌وتی سپی پاڵاوگه‌كانی كوردستان له ساڵانی ڕابردو ده‌فرۆشرایه حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كوردستان هیچ بڕه نه‌وتێكی دابه‌شنه‌ده‌كرد، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق وه‌ك هاوكارى بڕه نه‌وتێكی دابه‌شده‌كرد به سه‌ر هاوڵاتیانى هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان. واتا پاڵاوگه‌كانی كوردستان ده‌توانن پێداویستی ناوخۆ پركه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌بێت چاودێری بكریت و نه‌وتی خاوییان بدریتێ.
سه‌باره‌ت به گازوایلیش به هه‌مان شێوه ی به‌نزین و نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنرێـت و چاودێری بكرێت. گازوایل رۆژانه نزیكه 2 ملیۆن لیترى لێ به‌كاردێت له كوردستان، به‌ڵام نازانرێت چه‌ند به‌رهه‌مان هه‌یه له كوردستان، به‌ڵام به‌گشتى رێژه‌ى خواست له‌سه‌رى ئه‌وه‌نده زۆر نییه كه مایه‌ى پڕكردنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو به پشت به‌ستن به پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان ده‌توانرێت ئه‌و بڕه دابین بكرێت.
هه‌رچی غازی ماڵانیشه، ئه‌وا له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و تاڕاده‌یه‌ك پێداویسته‌كانی ناوخۆی پركردۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێم پێویستییه‌كى ئه‌وتۆی به غازی هاورده نیه، به‌ڵكو به په‌ره‌دان به كه‌رته‌كه، ئه‌وا ده‌توانرێت رێژه‌ى زیاده‌شى لێ به‌رهه‌م بهێنرێت.
* پاڵاوگه‌كان چۆن دروست بون؟
به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان چوار پاڵاوگه‌ی یاسایی هه‌ن ئه‌وانیش بریتین له:
پاڵاوگه‌ی (بازیان)، ڕۆژانه توانای پاڵاوتنی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.
پاڵاوگه‌ی (كه‌ڵه‌ك) رۆژانه توانای پاڵاوتنی 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.
پاڵاوگه‌ی (تاوكێ) كار ناكات.
پاڵاوگه‌ی (دوكان) پاڵاوگه‌یه‌كی نوێیه‌و توانای پاڵاوتنی 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه واته توانای هه‌یه ڕۆژانه ملیۆنێك و 600 هه‌زار لیتر به‌نزین به‌رهه‌م بهێنێ ، زانیاری به‌رده‌ست نیه كه ئیش ده‌كات یان نا.
هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوه 204 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌یه، كه هیچیان مۆڵه‌تی فه‌رمیان نییه‌و هی به‌رپرسانی حزبی و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتون، ئه‌وانیش به‌م جۆره دابه‌ش بون:
هه‌ولێر: 124 پاڵاوگه
سلێمانی: 29 پاڵاوگه
دهۆك: 37 پاڵاوگه
كه‌ركوك: 14 پاڵاوگه
به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ ساڵی 2015 بڵاوی كردۆته‌وه، ته‌نها 15 پاڵاوگه‌یان توانای پاڵاوتنی زیاتر له هه‌زار ته‌ن نه‌وتی خاویان هه‌یه له 24 كاتژمێردا، ئه‌وانیش به‌مجۆره دابه‌شبون:
هه‌ولێر: 13 پاڵاوگه.
سلێمانی: یه‌ك پاڵاوگه.
دهۆك: سێ پاڵاوگه .
* پاڵاوگەكانی هەرێم و ئاستی پاڵاوتنیان
1. پاڵاوگەی بازیان
كۆمپانیای كاركەر: وزە پتەرلیەم
توانای پاڵاوتن: 34 هەزار بەرمیل
توانای داهاتو: 80 هەزار بەرمیل
شوێن: سلێمانی
2. پاڵاوگەی كەڵەك
كۆمپانیای كاركەر: كار
توانای پاڵاوتن: 80 هەزار بەرمیل
توانای داهاتو: 100 هەزار بەرمیل
شوێن: هەولێر- كەڵەك
3. پاڵاوگەی تاوكێ
كۆمپانیای كاركەر: دی ئێن ئۆ
توانای پاڵاوتن: 5 هەزار بەرمیل
توانای داهاتو: 10 هەزار بەرمیل
شوێن: دهۆك- كیڵگەی تاوكێ
* پێویستی رۆژانەی كوردستان بە بەنزین
1. پارێزگای سلیمانی : 2 ملیۆن و 500 هەزار لیتر
2. پارێزگای دهۆك: یەك ملیۆن و 700 هەزار لیتر
3. پارێزگای هەولێر: سێ ملیۆن لیتر
* دوا سه‌رنج
له ئه‌نجامی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبردنێكی باش و چاودێریه‌كى ورد هه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان و به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كان، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان سه‌رباری داخستنى سنوره‌كانیش، به‌ڵام توشى كێشه‌ی سوته‌مه‌نی نابێت، به‌ڵكو ده‌توانرێت به به‌رهه‌مى ناوخۆیی، پێداویسته‌كانی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه.
به‌ڵام خه‌مه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌وپێیه‌ى كه‌رتى وزه له هه‌رێمدا وه‌كو كه‌رتێكى "مافیایی" مامه‌ڵه‌ى له‌ته‌كدا كراوه، ئه‌وا ترسی ئه‌وه هه‌یه به‌رپرسان و ئه‌و كه‌سه ده‌سترۆیشتوانه‌ى له پشت كه‌رتى نه‌وته‌وه‌ن و قازانجی تاكی خۆیان ده‌وێت، رۆڵیان هه‌بێت له شێواندنى زیاتری كه‌رته‌كه‌و بگره گران كردنیشی!