رادیۆی ده‌نگ - یه‌كه‌ی وزه
ئا: هونه‌ر شێخ له‌نگه‌ری
هه‌مو ئاماژه‌كان بهوهدهچن، كه‌رێژه‌ى گازى سروشتى و یه‌ده‌گه‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان زۆر زۆره، ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌نده وزه جیهانیه‌كان قسهوباسێكى زۆری دروستكردوه‌و تێكه‌ڵ به هاوكێشه‌كانى وزه‌و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تى جیهانییش بوه.
له‌م راپۆرته‌وه، قسه‌ده‌كه‌ین له‌سه‌ر گرنگیی گازى سروشتى و گازى سروشتى هه‌رێم و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى كه ئه‌شێت به‌هۆی گازى هه‌رێمه‌وه له كوردستان و ناوچه‌كه‌ش بێنه ئاراوه.
* گازى سروشتی( Natural Gas) چیه؟
بریتیه له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له توخمه هایدرۆكاربۆنیه بارافینیه سوكه‌كان ( ئهلكانات)، له‌دۆخی گازیدا ده‌بێت له هه‌لومه‌رجی یاساییدا له فشار و پله‌ی گه‌رمادا.هه‌روه‌ها بریتیه له شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی وزه‌ی سه‌لامه‌ت كه توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه، و بێ ڕه‌نگ و سوكتره له هه‌وا، و زۆرینه‌ی پێكهاته‌كانی بریتیه له گازی میپان به‌ڕێژه‌ی 95% و ئه‌وه‌ی كه ده‌شمێنێته‌وه 5% بریتیه له گازه‌كانی وه‌ك ئیپان و نایترۆجین و پڕۆپان و هایدرۆكاربۆنه قورسه‌كان و ئاو و كبریت و بڕێكی كه‌میش له گازی دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ئازۆت و گازی كبریتیدی هایدرۆجین.
* سیفاته باشه‌كانی گازی سروشتی:
1. ژینگه پیس ناكات
2. هه‌موی به‌كاردێت و پاشه‌ڕۆی نیه
3. ئابوریشه
4. به‌كاردێت له‌بواری پیشه‌سازی و گه‌رمكردنه‌وه‌دا.
* گازی سروشتی له كوردستان
بڕی یه‌ده‌كی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان زیاتره له 5 تریلیۆن مه‌تر سێجا
بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمی كوردستاندا كۆمپانیای دانه گاز له مانگی نیسانی ساڵی 2007، ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا مۆركرد به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی له گاز.
كۆمپانیای دانه گاز ڕێژه‌ی 40% پشكی هه‌یه له كۆمپانیای بیرل پترۆلیۆمی دیاریكراو، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هیلالی ئیماراتیدا به‌ڕێژه‌ی 40%.
دانه گاز و شه‌ریكه‌كانی داده‌نرێن به گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنی بیانی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ڵده‌ستێت به گه‌شه‌پێدان و چاره‌سه‌ركردن و گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر و هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكانی كێڵگه‌ی گازی چه‌مچه‌ماڵ له پێناو دابینكردنی گازی سروشتی بۆ ئیشپێكردنی وێسگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه له نزیك هه‌ردو شاری هه‌ولێر و سلێمانیدان.كه له ئێستادا پێداویستی كاره‌بای نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌س دابین ده‌كه‌ن.
* سیاسه‌تی وزه:
هه‌موان ده‌زانن كه توانا‌و سیاسه‌تی نه‌وتی، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی دهسهڵاتو ده‌وڵه‌تێكی شایسته‌دا بێت ده‌بێته سودو به‌هره‌یه‌كی گرنگ‌و كاریگه‌ر بۆ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌و پێگه‌و كاریگه‌ریی وڵاته‌كه‌ش له‌ناوچه‌كه‌دا زیاتر به‌هێز ده‌كات. ئه‌مه ئه‌و هۆكاره‌یه كه ده‌وڵه‌تێكی بچوكی وه‌كو (قه‌ته‌ر) به‌هێزو كاریگه‌ر ده‌كات لهبڕیارو هاوكێشه ناوچهییهكانیداو وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو (میسر)یش بێ هێزو بێ كاریگه‌ری ده‌كات، هه‌رچه‌نده وڵاتانی لیبیا‌و عیراق‌و ئێرانیش توانای نه‌وتیان زۆره، به‌ڵام چونكه سیاسه‌تی گشتی‌و نه‌وتیان نه‌گونجاو و ناشایسته‌یه، بۆیه ئه‌م به‌هره‌یه بۆته زیان‌و ده‌رده سه‌ری بۆ دانیشتوان‌و ئه‌گه‌ری له‌ناوچونیشی تێدایه بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان (هه‌روه‌كو چۆن له‌لیبیاو عیراق رویدا).
ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان سیاسهتو توانای نه‌وتی ته‌نیا وه‌كو به‌شێك لهسیاسهتو پێداویستییه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌باته پێشه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك به‌شێك لهسیاسهتو ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی به‌كاری بهێنێو له‌م پرسه‌شدا هۆشدار بێت نه‌كه‌وێته دا‌و یان ته‌لیسمی ناچاری فرۆشتن‌و فرۆشتنی به‌هه‌ر نرخێك بێت، وڵاتێكی وه‌كو توركیا ناچاره كه نهوتو گازی هه‌رێم به‌خاكی ئه‌ودا بڕوات‌و سودمه‌ند بێت له‌م به‌هرانه، بونی توانا‌و سیاسه‌تی نه‌وتی هێنده‌ی دروستبونی هه‌رێمی كوردستان گرنگ‌و كاریگه‌رن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی له ساڵی 2010 هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردۆته‌وه تا ببێته به‌شێك له پرۆژه‌ی نابۆكۆ و گازی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكرێت.
* گەورەترین كێڵگەی جیهان
لە ساڵی 1989وە قەتەر و ئێران دەستیانكردوە بە پەرەپێدانی كێڵگەی (پارسی باشور) یان (گومەزی باكور)، كە دەكەوێتە قوڵایی 3000 مەتری ژێر كەنداوی فارس. ئەو كێڵگەیە خاوەنی 51 تریلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی و 50 تریلیۆن مەتر سێجا گازی شلی كۆندێنسەیتە. كێڵگەكە لە قەتەر و ئێران بە دو ناوی جیاواز دەناسرێت، گەورەترین كێڵگەی گازی سروشتیی جیهانە و یەك لەسەر سێی سامانەكەی لەژێر سنورە ئاوییەكانی ئێرانە و دو لەسەر سێشی لە قەتەرە.
قەتەرییەكان لە چەند ساڵی رابردودا وەبەرهێنانێكی زەبەلاحیان كردوە بۆ چارەسەركردنی گازی سروشتیی بەرهەمهاتو و شلكردنی، كە بە LNG ناسراوە. ئەگەر بۆڕی بۆ گواستنەوەی لەبەردەست نەبێت، چارەسەركردنی گازی سروشتی و گواستنەوەی بە كەشتی دوای شلكردنی، تێچوی زۆرە. بۆ قەتەر بەهۆی بەرزبونەوەی خەرجییەكانی گواستنەوە و دابەزینی بەهای گاز مەترسیی لەدەستدانی پشكی ئەو وڵاتە دەكرێت لە بازاڕی ئەوروپا، بەتایبەتی لەبەر هەبونی بۆڕیی گازی سروشتیی روسیا بۆ ئەوروپا. بۆ ئێرانیش، پاش رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی، بەنیازی بەدەستهێنانی پشكی خۆیەتی لە بازاڕی ئەوروپا.
* بۆڕیی قەتەر- ئەوروپا
ساڵی 2009، قەتەر رویكردە سوریا و پڕۆژەی راكێشانی بۆڕییەكی گازی بە درێژایی 2400 كیلۆمەتر بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشنیازكرد، كە راستەوخۆ گازی سروشتیی لە كێڵگەی گومەزی باكور دەگواستەوە بۆ حەلەب لە سوریا. لەوێشەوە بە تێپەڕبونی بە خاكی توركیادا دەگەیشتە بازاڕەكانی ئەوروپا.
ئێستا گواستنەوەی گازی سروشتی لە قەتەر سنوردارە. گازی سروشتیی شلكراو LNG ی بەرهەمهاتوی قەتەر زۆربەی دەڕواتە بازاڕەكانی ئاسیا، بڕێكی كەمیشی دەگاتە ئەوروپا. بڕێكیشی لەڕێگەی بۆڕیی دۆلفینەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئیمارات و عوممان. بۆڕییە پێشنیازكراوەكەی قەتەر دوای تێپەرینی لە سعودیە و ئوردن و سوریا، گازی سروشتیی دەگواستەوە بۆ ئەوروپا، بەڵام حكومەتی سوریا ئەو پێشنیازە رەتدەكاتەوە، لەبەرئەوەی پێگەی روسیای هاوپەیمانی لە بازاڕی گازی ئەوروپا سست دەكرد و لەجیاتی ئەوە پڕۆژەی بۆڕییەكی دیكەی گازی سروشتیی پەسندكرد.
* بۆڕیی دۆستایەتی (ئێران-عێراق- سوریا)
ساڵی 2011، ئێران و عێراق و سوریا لەسەر دروستكردنی بۆڕییەكی گازی سروشتی رێككەوتن، كە گازی سروشتیی بەرهەمهاتو لە كێڵگەی پارسی باشوری، لەڕێی خاكی عێراق و سوریا و لوبنانەوە راستەوخۆ دەگواستەوە بۆ بازاڕی ئەوروپا. ئەو بۆڕییە یەكسەر بە پڕۆژەیەك دژی پڕۆژەی بۆڕیی گازی قەتەر لێكدرایەوە و بە بۆڕییەكی شیعی ناسێندرا.
بۆیەش هەندێک لە شرۆڤەكاران پڕۆژەی گواستنەوەی گازی قەتەر و ئێران سەرچاوەی پێكدادانی بەرەی شیعە و سوننەیە لە ناوچەكەدا، بەتایبەت لە سوریا.
* بۆڕیی تاناپ و تاپ
بۆڕیی گازی سروشتیی تاناپ، گازی بەرهەمهاتو لە كێڵگەی گەورەی شادەنیز-2ی ئازەربایجان لەڕێگەی خاكی جۆرجیاوە دەگوازێتەوە سنوری توركیا. لە سنوری توركیاشەوە بە بۆڕییەكی دیكەدا بەناوی تاپ دەگوازرێتەوە یۆنان و ئەلبانیا. لەوێشەوە بە ژێر دەریادا تێدەپەرێ و دەگاتە ئیتاڵیا، لە ئیتاڵیاشەوە دەچێتە وڵاتانی دیكەی رۆژئاوای ئەوروپا.
هەردو بۆڕیی تاناپ و تاپ بەشێكن لە پرۆژەیەكی گەورەتری كۆمیسیۆنی ئەوروپا لەژێر ناونیشانی (رێڕەوی گازی باشور) كە ئامانجی ئەوەیە گازی سروشتی لە وڵاتانی كەناری دەریای قەزوین و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگوازێتەوە ئەوروپا و لەو رێگەیەشەوە وابەستەبونی ئەوروپا بە گازی سروشتیی روسیاوە كەمبكاتەوە، كە بەردەوام لەلایەن روسەكان وەك كارتێكی بەهێزی سیاسی لەدژی یەكێتیی ئەوروپا بەكارهاتوە.
* پڕۆژەی توركیش ستریم
ئەم پڕۆژەیە لەكاتی سەردانی فلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا، لە ساڵی 2014 بۆ توركیا، وەک کاردانەوە بەرامبەر دژایەتیكردنی وڵاتانی ئەوروپی بۆ پڕۆژەی تەوژمی باشوری ئەو وڵاتە بە توركیا پێشنیازكرا. ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە کە گازی سروشتیی روسیا لەڕێگەیەكی دیكەوە، جگە لە ئۆكراینا، بگوازێتەوە توركیا و پاشان هەناردەی ئەوروپای بكات. ئەم پڕۆژەیە لە بنەڕەتدا پڕۆژەی تەوژمی باشور بو كە هەڵوەشێندرایەوە. پڕۆژەی تەوژمی باشور بڕیاربو گازی سروشتیی روسیا لەڕێگەی بولگاریاوە بگەیەنێتە وڵاتە ئەوروپییەكان.
روسیا بەنیازی جێبەجێكردنی پڕۆژەی تەوژمی باشور بو، چونكە بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە چیدیكە منەتی بە ئۆكراینا نەدەما لە هەناردەكردنی گازی سروشتیی خۆی بۆ ئەوروپا، بەڵام ئەوروپییەكان بە بیانوی ئەوەی کە گازپرۆم لەو پڕۆژەیەدا قۆرخكاریی كردوە و دەسەڵاتی جێبەجێكاریی رەهای پێدراوە، ئامادەنەبون ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكەن. لەبەر ئەوەش لەڕقی ئەوروپییەكان، روسیا ناوی پڕۆژەكەی گۆڕی بۆ توركیش ستریم و پێشكەشی توركیای كرد. سەرەتای ئەم مانگەش پوتین واژۆی لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەکە كرد.
* پڕۆژەی گازی هەرێمی كوردستان - توركیا
دوای شەڕی عێراق لە 2003 و دانپێنانی دەستوریی عێراق بە هەبونی هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێكی خاوەن دەسەڵات، یەكێك لەو كارە ستراتیژییانەی لەو هەرێمەدا پەیڕەوكرا، پەرەپێدانی سەرچاوەكانی نەوت و گازی سروشتی بو. لەبەرئەوەی حكومەتی هەرێمی كورستان و حكومەتی فیدراڵی نەیانتوانی بە درێژایی 14 ساڵ لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی سامانی نەوت و گاز رێكبكەون، هەرێمی كوردستان رێگەی خۆی لە عێراق جیاكردەوە و تاكلایەنانە روی لە پەرەپێدانی سامانی سروشتیی خۆی كرد.
ساڵی 2013، حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە رێككەوتنێك لەگەڵ توركیا بۆ هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتە لەڕێگەی راكێشانی بۆڕییەوە، كە دەبێتە ركابەرێكی سەرەكی بۆ گازی هەناردەكراو بۆ توركیا لەلایەن ئێران و ئازەربایجان و روسیاوە، چونكە سەرچاوەكانی گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان لە هەمو وڵاتێك نزیكترە لە توركیا و بەهۆی تێچوی كەمتری گواستنەوەی بۆ توركیا، دەبێتە هەرزانترین گازی سروشتی كە ئەو وڵاتە دەتوانێت لە هەمو جیهان دەستیبخات.
وەرگرتنی گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە، چەند بۆ توركیا گرنگە، بۆ هەرێمی كوردستان دو هێندە گرنگە، لەبەرئەوەی وڵاتێكی قەتیسماوە، كە رێگەی بۆ سنورە ئاوییە ئازادەكان نییە و بۆ سەربەخۆیی ئابوری و جیابونەوەی هەتاهەتایی لە بەغدا پێویستی بە پەرەپێدانی سەرچاوە سروشتییەكانیەتی، بە چەشنێك كە بتوانێت رێگەی خۆی بۆ بازاڕەكانی دەرەوە بدۆزێتەوە.
* بۆڕیی ئاشتی
وتوێژەكان بۆ دروستكردنی بۆڕیی گازی سروشتی نێوان ئێران و پاكستان لەساڵی 1995 دەستیپێكرد، پاشان لە ساڵی 1999 ئێران پێشنیازی درێژكردنەوەی پڕۆژەكەی بۆ هیندستانیش پێشكەش بە پاكستان كرد، لەبەرئەوەی پەیوەندیی نێوان هیندستان و پاكستان هیچكات باش نەبوە، پڕۆژەكە ناوی لێ‌نرا بۆڕیی ئاشتی.
لە ساڵی 2012 دوای ئەوەی گەمارۆ ئابورییەكانی سەر ئێران توندكران و بەردەوامیش ئەمریكا گوشاری بۆ هیندستان و پاكستان دەهێنا كە پاشگەزببنەوە لەو پڕۆژەیە، پڕۆژەكە پەكیكەوت. ئێستا دوای لادانی گەمارۆكانی سەر ئێران، دیسان ئەو پڕۆژەیە زیندو بوەتەوە و بەشێكی لە دیوی ئێرانەوە كاری تێدادەكرێت.
* بۆڕیی ئێران - عوممان
هەرچەندە وڵاتانی كەنداو خاوەنی سامانێكی گەورەی نەوتن، بەڵام جگە لە قەتەر، ئەوانیدیكە پێویستییەكی زۆریان بە گازی سروشتی هەیە. ئێران و عوممان لەمێژە هاوپەیمانی ستراتیژیی یەكدین. لەبەرئەوەش چەندین ساڵە گفتوگۆ دەكەن بۆ راكێشانی بۆڕییەكی گازی سروشتی كە بتوانێت گازی سروشتیی ئێران لە ژێر كەنداوەوە هەناردەی عوممان بكات. هەفتەی رابردو بەرپرسانی ئێران و عوممان چوارچێوەی گشتیی ئەو پڕۆژەیەیان داڕشت و چاوەڕێ دەكرێت لەماوەی چەند ساڵی داهاتودا جێبەجێ بكرێ.
* كوردستان و پرۆژه‌ی نابۆكۆ
پڕۆژه‌ی نابۆكۆ به‌رله‌وه‌ی ئابوریی بێت پڕۆژه‌یه‌كی سیاسییهئهگهر هه‌رێم گاز بنێرێته ئه‌وروپا قۆناغێكی گه‌وره ده‌بڕێت.
له‌چه‌ندین روداو پێشهاتی سیاسی‌و سه‌ربازییدا روسیا بڕینی گازی له‌سه‌ر ولاتانی ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تیش خۆرئاوای ئه‌وروپا وه‌ك كارتی سیاسی به‌كارده‌هێنا، بۆیه ئه‌وروپاییه‌كان هه‌میشه بیریان به‌دیلی گازی ئه‌وروپا ده‌كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی كڕینی گاز له‌سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن، پڕۆژه‌ی هێڵی گازی نابۆكۆ(Nabucco pipeline) له به‌هاری ساڵی 2002 وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی نوی له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیا‌و لایه‌نێكه‌وه گهلاڵهكرا، كه‌بریتییه له‌ڕاكێشانی گاز له‌ولاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای ئه‌وروپا، كهدرێژهییهكهی 3300 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌ره‌تا ده‌ركه‌وتنی بیرۆكه‌ی راكێشانی هێڵه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپاوه پێشنیازكرا، هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا به‌جدی پشتیوانیی خۆیان ده‌ربڕی ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ راكێشانی به‌ڕه له‌ژێر پێی روسه‌كان بۆئه‌وه‌ی چیدی فرۆشتنی گاز وه‌ك كارت و گوشاری سیاسی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا به‌كارنه‌هێنێت، بۆیه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا له‌ڕێی بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپاوه 250 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكرد بۆ توێژینه‌وه لهپڕۆژهكه.
ئه‌گه‌رچی تائێستا ماسته‌رپلانی پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌بوه، به‌لام بیرۆكه‌كه بریتییه له‌گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیی له‌هه‌ریه‌ك له ئۆزبه‌كستان و توركمانستانه‌وه بۆ توركیا بۆناوچه‌ی ئه‌رزڕۆم له‌وێشه‌وه گازی كوردستان تێكه‌ڵده‌كرێت و به‌ره‌و جۆرجیا‌و له‌وێوه بۆ رۆمانیاو له‌وێشه‌وه بۆ هه‌نگاریاو دواتر بۆ نه‌مسا كه‌ده‌كاته ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وروپا، به‌پێی لێدوان و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی له‌و پڕۆژه‌یه‌دا هه‌یه به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی گواستنه‌وه‌ی گازه له‌ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وروپا.
* ئه‌مریكا رازی نییه ئێران به‌شداری بكات
هێشتا دیارنییه ئێران دێته ناو پڕۆژه‌كه‌وه یان نا چونكه ئه‌مریكا به‌توندی دژایه‌تی هاتنی ئێران ده‌كات بۆناو پڕۆژه‌كه، له‌كاتێكدا ئێران دوه‌م ولاته له‌یه‌ده‌كی گازی سروشتی له‌جیهان. له‌ساڵی 2009 هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وت هیلال و دانه‌گازی ئیماراتی له‌گه‌ڵ هه‌ردو كۆمپانیای OMV و MOL رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیی له‌كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێڵی نابۆكۆ له‌ئه‌رزڕۆم له‌ناو خاكی توركیادا بۆئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به‌هێڵی نابۆكۆ بێت، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌بو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
* گورزێكی كاریگه‌ر بۆ روسیا
به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستا ئه‌وروپا له80%ی پێویستی گازی سروشتیی له روسیا ده‌كڕێت به‌ته‌واوبونی ئه‌م پڕۆژه‌یه ره‌نگه كه‌متر له 20% له روسیا بكڕێت ئه‌مه‌ش گورزێكی كاریگه‌ر ده‌بێت بۆ روسیا بۆیه ده‌وترێت ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رله‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ئابوریی بێت پڕۆژه‌یه‌كی سیاسییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری روسیایه بۆ ئه‌وروپا.
به‌پێی پلانی به‌رنامه بۆداڕێژراو پڕۆژه‌كه له‌ساڵی (2011) ده‌ستپێده‌كات و له‌كۆتایی 2015 ته‌واو ده‌بێت، به‌چه‌ند قۆناغێكیش بڕی گازی هاورده زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا 2017 یه‌و پرۆژه‌كه ده‌ستى پێنه‌كراوه!
چاودێران رایان وایه ئه‌م شه‌ڕ و جه‌نگه له عیراق و سوریا هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌م بۆڕیه گازه سروشتییه‌وه هه‌یه.
هێڵی نابۆكۆ ده‌توانێت ساڵانه 31 ملیار مه‌تر چوارگۆشه گاز بگوێزێته‌وه بۆ ئه‌وروپا، سه‌ره‌تا كێشه‌ی ئهوهههبو كه‌نه‌توانن بڕی پێویستی گاز دابینبكه‌ن له‌چاو قه‌باره‌ی گازهكهو پێویستی ئه‌وروپا، به‌ڵام راگه‌یاندنی كۆمپانیای نه‌فت هیلال و دانه‌گاز له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌وروپاییه‌كان پشتیوانییه‌كی دیكهبو بۆ پڕۆژه‌ی نابۆكۆ، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت كوردستان رێژه‌یه‌كی گه‌وره گاز بۆ ئه‌وروپا دابینبكات.
به‌وته‌ی به‌در جه‌عفه‌ر به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانهگازله پێش 2014 رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌شداری پڕۆژه‌كه بكه‌ن ده‌توانن بۆ ساڵی 2014 زیاتر له 1.5 ملیار پی گاز دابینبكه‌ن، به‌ڵام ئیستا كیشه كه‌وتۆته نێوان كۆمپانیای داناگاز و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌كه‌یان له دادگاكانی بریتانیایه. ئه‌وه ئێستا 2017 یه‌و گازی سروشتی هه‌نارده نه‌كراوه.
* چی ئه‌بیت كوردستان گاز بداته ئه‌وروپا؟
ئەگەر گازی کوردستان دەربهێنریت، ئەوا ئەگەری زۆرە لە ناوخۆی تورکیا یان لە ڕێگەی تورکیا بفرۆشرێت و بگوێزرێتەوە بۆ بازەڕکانی یەکێتی ئەوروپا.
ئەگەر هاتو گازی کوردستان گەیشت بە یەکێتی ئەوروپا ئایا ئەمە چی پێشهاتێکی دەبێت لە ڕوی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوریەوە.
یەکەم: کوردستان دەبێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی وزە لە وڵاتانی ئەوروپا.
دوەم: یەکێتی ئەوروپا هاتە بیتَت پێویستی بە گازی سروشتی زیاد دەکات، بەهۆی زیاد پێداویستی بازاڕ خواستی گازی سروشتی هەتا بیتَ زیاد دەکات.
سێیەم: یەکێتی ئەوروپا تاکە سەرچاوەی گازی تەنها ڕوسیایە، یەکێتی ئەوروپا نیازی وایە فرە سەرچاوەی گازی سوشتی زیاد بکات ،لەبەر ئەوەی فرە سەرچاوە بۆ بازاڕ‌و سیاسەت و ئاسایشی وزە بەسودە.
چوارەم: گاز بە پێچەوانەی نەوت ژینگە پیس ناکات، هەتا بێـ ولاتان زیاتر پشت بە گاز دەبەستن.
پێجەم: لەبەر ئەم هۆکارەانەی سەرەوە ، گازی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی زۆر ببینێت لە بونیادنانی پەیوەندی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا، لێرەوە بەدواوە یەکێتی ئەوروپا و کوردستان لە ڕێگای بۆڕی گازەوە بە یەکەوە دەبەسترێت. ئەم پەیوەندییە ڕاستەوخۆیە لە نێوان هەردولا، ئەم پەیوندیە لە رێگای گازەوە بکرێتە بونیادنانی پەیوەندی تر لە بوارەکانی تر.
* هه‌نگاوێكی گه‌وره‌و خێرا بۆ كوردستان
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه دابینكردنی گاز له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌و خێرا ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی كوردستان له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه، ئه‌مه واده‌كات لۆبییه‌كی به‌هێز بۆكورد لهئهمریكاو ئه‌وروپا دروستبێت به‌تایبه‌ت پڕۆژه‌ی نابۆكۆ به‌رله‌وه‌ی ئابوری بێت سیاسییه‌و له‌لایه‌ن ئهمریكاو ئه‌وروپاوه پشتیوانیی لێده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی روسیا.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له سالی 2010 ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بو، رایگه‌یاند ئه‌وان له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ تا له‌و رێگه‌یه‌وه گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقی فیدراڵ‌دا.
وتیشی: لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن كوردستان بكه‌نه خاڵی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان و ولاتانی ناوچه‌كه‌و كوردستانیش بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبونی ناوچه‌یه‌كی ئابوری به‌هێزی تێدایه‌و كارئاسانیش بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌كرێت تا بێنه كوردستان.
* قازانجێكی زۆری هه‌یه
شاره‌زایانی وزه ده‌ڵێن كوردستان پشكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌گازی نابۆكۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌وروپا گاز له روسیا ده‌كڕێت، ئه‌وان به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن خۆیان له‌وه ده‌رباز بكه‌ن، روسیا هه‌میشه هه‌وڵده‌دات گازه‌كه‌ی له دژی ئه‌وروپا وه‌ك كارتێكی گوشار له‌سیاسه‌تی ئه‌وروپا به‌كاربهێنێ، بۆیه ئه‌وروپا به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤ و به‌دیلی روسیادا ده‌گه‌ڕێ.
* بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته سود له سایته‌كانی (روداو) و (كوردستانی نوێ) و راپۆرته‌كانى پێشوى (یه‌كه‌ى وزه‌ى رادیۆی ده‌نگ) وه‌رگیراوه.