رادیۆی دەنگ ـ یەکەی وزە
ئامادەکردنی: هونەر شێخ لەنگەری
كۆمپانیای گازپرۆمى روسی، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى چینی گرێبه‌ستى كردوه‌و ده‌ستیان به په‌ره‌دان به به‌رهه‌مى نه‌وت له ناوچه‌ى گه‌رمیان كردوه، پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ سێ ساڵی تر ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه، بگه‌یه‌ننه سه‌روى 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
وه‌ك سایتی روداو گواستویه‌تییه‌وه، ڤادیم یاکڤلێف، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپرۆم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، تاوەکو ساڵی 2020 ، دەتوانێ رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمبێنێت.
کۆمپانیای گازپرۆمی روسی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی (PUC)، لە کێڵگەی گەرمیان کەرتی سەرقەڵا 2 ئامادەکاریی تەواویان کردوە بۆ هەڵکەندنی بیرێکی نوێ لە ناوچەکە.
ئامادەکاریەکان بریتیە لە: دیاری کردنی شوێنی بیرەکە و دامەزراندنی کرێکار، هه‌روه‌ك پاسەوانی تایبەت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانه‌وه بۆدابین کراوە و کەره‌ستەکانی لێدانی بیرەکەش دانراون و له‌م رۆژانه‌ش ده‌ستبه‌كاركردن كراوه.
شوێنی ئەو بیرە دەکەوێتە ناو کێڵگەی گەرمیان کەرتی سەرقەڵا2، لە نێوان هەردو گوندی (حەسیرە و ملە سورە)ی ناحییە سەرقەڵایە سەر بە قەزای کفری.
گازپرۆم نەفت، باڵی نەوتی کۆمپانیای گازپرۆمە لە هەرێمی کوردستان، لە سێ بلۆکی (گەرمیان، شاکەل و هەڵەبجە) خاوەنی رێژەیەک لە پشکەکانە.
کۆمپانیای گازپرۆم بەپێی گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەمهێناندا، گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سێ بلۆکی نەوتی گەرمیان و شاکەل و هەڵەبجە.
لە بلۆکی گەرمیان گازپرۆم خاوەنی 40%ی پشکەکانی ئەو بلۆکەیە و کۆمپانیای وێسترن زاگرۆسیش خاوەنی 40%ی پشکەکانەو حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خاوەنی 20%ی پشکەکانە.
لە بلۆکی شاکەل، کۆمپانیای گازپرۆم خاوەنی 80%ی پشکەکانەو حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خاوەنی 20%ی پشکەکانە.
قەبارەی یەدەگی نەوتی ئەو دو کێڵگەیە بە 3.6 ملیار بەرمیل نەوت خەمڵێندراوە.
لەبلۆکی (هەڵەبجە) هاوشێوەی بلۆکی (شاکەل)، کۆمپانیای گازپرۆم خاوەنی 80%ی پشکەکانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی 20% پشکەکانە کە بە 700 ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوت دەخەملێندرێت .
گازپرۆم گەورەترین کۆمپانیای دابینکردنی غازی سروشتی جیهانەو باڵی نەوتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە پەرەپێدانی نەوت و گازی سروشتی چالاکە.
بەپێ زانیاریەکان لە ئێستادا کۆمپانیای گازپرۆم لە کێڵگەی گەرمیان کە ناسراوە بە کێڵگەی (حەسیرە) رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنیت، پلانیشی هەیە لە ماویەکی نزیکدا بیگەیەنێتە 15 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
* سود لە زانیاریەکانی سایتی (روداو) وەرگیراوە