رادیۆی ده‌نگ
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان لە کۆبونەوەیەکیدا پرسی تاپۆ کردنی گەرمیانی تاوتوێ کرد، وەک بەرپرسانی ناوچەکە جەختیان لێ کردەوە رێکاری نوێ گیراوەتە بەر بۆ ئەو مەبەستە.
لە کۆبونەوەکەدا كه ئه‌مڕۆ (30ـى ئابی 2022) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانى رادیۆی ده‌نگ له كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، پرسی تۆمارى خانوبه‌ره "تاپۆ" له گه‌رمیان باسی لێوه‌كرا، وەک بەرپرسانی ناوچەکە جەختیان لێکردەوە، لیژنەی وەزارەتی شارەوانی سەردانی گەرمیانیان کردوە و جەختیان لە کارکردنی یاسای ژمارە 7ـى ساڵى 2021 کردوەتەوە کە تایبەتە بە تۆماری خانوە زیادەڕەوییەکان لە سنورەکەدا کە دوا مۆڵەت 9ـى 9ـى 2022ـه.
ھاوکات باس لە رێگەچارەکان کرا سەبارەت بە پرسی تۆمارکردنی خانوبەرە، یەکێک لە رێگە چارەکان دابین کردنی بودجەی پێویستە بەمەبەستی روپێو "مسح" کردنی گەڕەکە زیادەرەویەکان لە سنورەکە، ھاوکات دابین کردنی ئامێری درۆن بەمەبەستی پێوانەکردنی ئەو گەڕەکانە، چونکە یەکێک لە کێشەکان کەمی کارمەندە.
وەک بەشداربوان جەختیان لێکردەوە، لە ئێستادا رۆژانە داواکارییەکی زۆری ھاوڵاتیان دێتە شارەوانیەکان بەمەبەستی تۆمارکردن کە لیژنەی تایبەت لە یەکە ئیدارییەکان پێکھێنراوە بۆ ئەو مەبەستە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له: ئه‌كره‌م ره‌زا- به‌ڕێوبه‌رى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیان، ئه‌كره‌م ساڵح- سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، دڵشاد فه‌تاح- جێگری به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، رێباز حه‌مید- نوێنه‌رى شاره‌وانى رزگاری، ئاراز محه‌مه‌د- چالاكوان، مه‌ردان نه‌جم و ره‌نج زه‌یدان- فێرخوازى زانكۆ، به‌شدار بون.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان،
راپۆرتێكى له‌باره‌ى كێشه‌ى تۆمارى خانوبه‌ره له گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا دیارترین ئه‌و كێشانه‌ى خستبوه‌ڕو كه بواره‌كه هه‌یه‌تى.