رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، به‌دواداچون بۆ ئه‌و رێكارانه ده‌كات كه حكومه‌تى خۆجێی كه‌لار له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌وه گرتویه‌تیه به‌ر.
له به‌دواداچونه‌كه‌یاندا، نوێنه‌رانى یه‌كه‌كه له‌گه‌ڵ شەھاب ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار كۆبونه‌وه، سه‌باره‌ت به رێكاره‌كان وتی: لیژنەیەکی تایبەت بە رێکخستنەوەی ھێڵەکانی ناو شار پێکھێنراوە بە تایبەت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە مۆڵەتی کاریان نیە و هێڵیان نیە، لیژنەکەش لە سەرجەم بەرێوبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانی وەک: گواستنە، شارەوانی و ھاتوچۆ پێکھاتوە.
یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ى كارا كراوه، رێگه نه‌دانه به بونى ئۆتۆمبیلی گواستنه‌وه‌ى ناره‌سمی و بێ هێڵ، له‌وباره‌وه قایمقامى كه‌لار وتی: کۆنترۆڵکردنی ئەو مینی پاسانەی کە هێڵیان نیە قورس دەبێت، ئەگەرچی ئێمە بەردەوام ئیجرائاتمان کردوە مینی پاسی وا ھەبوە بۆ ماوەی پانزە رۆژ دەستمان بەسەرا گرتوە کە نەفەری خاوەن هێڵه‌كان دەبەن.
سەبارەت رێکخستنەوەی تەکسیەکانی ناو شار، قایمقامی قەزای کەلار جەختی لەوە کردەوە: لە ئێستادا پێدانی مۆڵەتیان بە تەکسیەکان راگرتوە، چونکە رێژەکە زۆر زیادی کردوە، وەکخۆی وتی: پلانی ئەوەمان ھەیە کە وێستگەی تایبەت بە کاری تەکسیەکان لە شاری کەلار بەپێی شوێنی جوگرافی بکەینەوە و بیخەینە موزایەدەوە بەمەبەستی کرێدانی، ئەمەش کارەکانی ئێمە ئاسانتر دەکات.
بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە وەزارتی ناوخۆ بڕیاری داوە فەرمانبەرانی حکومی نابێت کاری تاکسی بکەن، ئەم بریارە وەک قایمقامی قەزای کەلار باسی لێوە کرد رۆشتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەتایبەت لە نێو فەرمانگە سەربازیەکاندا.
شەھاب ئەحمەد، دەشڵێت: گشتاندنمان کردوە بۆ فەرمانگە حکومیەکان لە کەلار بەمەبەستی جێبجێکردنی ئەو بریارە وە بۆ ماوەی مانگێکە دەستمان پێکردوە.
ئه‌م به‌دواداچونه دواى ئه‌وه‌هات كه یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له مانگى (12)ى ساڵی پار،
راپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى كێشه‌كانى گواستنه‌وه له گه‌رمیان و بڵاوكرده‌وه و تیایدا به وردیی له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه وه‌ستا بو.
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) كه كارى به‌دواداچون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت له سنوى گه‌رمیان دا ده‌كات.