دوه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌ سنورى گه‌رمیان

2021/02/14    1130 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، دوه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌ سنورى گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ 3 بابه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر كاری له‌سه‌ر كردون.
 
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به‌ رادیۆی ده‌نگه‌، له‌ دو ساڵی رابردودا به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى له‌ سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
 
له‌ پرۆژه‌ى نوێی یه‌كه‌كه‌دا، مانگانه‌ هه‌رجاره‌ و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به‌ ناوچه‌كه‌ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ده‌خاته‌ڕو. هاوكات هه‌ر 4 راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندن (2 له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و 2 له‌ بوارى ته‌ندروستى) بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى یه‌كێك یان زیاتری ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه‌ له‌ راپۆرته‌كانی رابردودا باس كراوه‌ و راده‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون یان پاشه‌كشه‌ له‌و بوارانه‌دا ده‌خاته‌ڕو.
 
پێشتر یه‌كه‌كه‌ راپۆرتى یه‌كه‌مى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى بڵاوكرده‌وه‌، ئێستاش راپۆرتى دوه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سێ كێشه‌ كه‌ پێشتر یه‌كه‌كه‌ له‌ماوه‌ى ساڵانى 2017 بۆ 2019 كارى له‌سه‌ر كردون، ئه‌وانیش بریتین له‌: زۆریی ناردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی، حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان و سکاڵاکردن لە کەموکورتیەکانی کەرتی تەندروستی.
 
له‌م لینكه‌ى لای خواره‌وه‌ راپۆرتى دوه‌مى هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌ بواری ته‌ندروستى ده‌خوێننه‌وه.
 
 
 

 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,421,079     ژمارەی میوان 861