رادیۆی ده‌نگ ـ یه‌كه‌ی وزه
ئا: شاهۆ عه‌بدوڵڵا - هونه‌ر شێخ له‌نگه‌ری
پاش ئه‌وه‌ى بڕیاری دروستكردنى وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بۆ گه‌رمیان ده‌رچو، بریار وایه ئه‌م ویستگه كاره‌بایه به گازی سروشتی كار بكات و له نزیك بیره نه‌وته‌كانی گه‌رمیان دروست بكریت، كه شوێنه‌كه‌ی دیاری كراوه ده‌كه‌وێته ناو سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵاوه، كه له هه‌مان كاتدا ده‌كه‌ویته نێوان بیره نه‌وته‌كانی (حه‌سیره و ناساڵح) كه زیاتر له شه‌ش بیره نه‌وت له‌و سنوره دا هه‌یه.
ناوچه‌ی گه‌رمیان زیاتر له 15 بلۆك نه‌وتی تیدایه‌وه، زۆرترین ریژه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی تیدایه له كوردستان. ئه‌م یه‌ده‌گه نه‌وتیه سه‌رباری به‌كارهێنانى وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كى داهات پاش فرۆشتنى، هاوكات ده‌توانرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى دیكه‌ش سودی لێببینرێت، له‌نمونه‌ى كاره‌با.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه گرنگی جێبەجێكردنی ویستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەرمیان له‌چیدایه؟
هه‌وڵ ده‌ده‌ین به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵام بده‌ینه‌وه:
1. كەم كردنەوەی خەرجییەكانی سەرشانی حكومەت، چونكە بۆ گەیاندنی كارەبا بەناوچەكە حكومەت پارەیەكی زۆری لەم پێناوەدا خەرج كردووە و خەرج دەكات؛ بەهۆی فشاری زۆرەوە لەسەر تۆڕی كارەبا.
2. بەهۆی دووری ناوچەی دابین كردنی كارەباوە، كەم هێزیی لەكارەباكەدا ( ونبوون ) رودەدات، بەڵام ئەگەر ئەم پرۆژه‌یەی ئێمە جێ بەجێ بكرێت ئەوا ئەو فشارە لەسەر كارەبا كەم دەبێتەوە و پێویستی بەبارگاوییكردنەوە نیە، هەروەها ڕزگاربوون لەونبوونی كارەبا دێتەكایەوە، بەهۆی نزیكی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەباكه له شارەكانی گەرمیان.
3. دابینكردنی كارەبای ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەبەر ئەوەی سنوورێكی بەرفراوانی گەرمیان دەكەوێتەوە ئەو ناوچانەوە، بۆ دابین كردنی خزمەتگوزاری كارەبا چاویان لەحكومەتی هەرێم و دەڤەری گەرمیانە، ئەمەش دەچێتە چوارچێوە خزمەتی پرسێكی نەتەوەیەوە.
4. فرۆشتنی كارەبا بەناوچەكانی دیالەی عێراقی كەلەئێستادا كارەبا لەوڵاتی ئێران دەكڕێت، ئەمەش دەتوانێت داهاتێكی باش بۆ حكومەتی هەرێم و ناوچەكەش دەستەبەر بكات.
5. دەڤەری گەرمیان ئەركی دابین كردنی كارەبا لەسەرشانی خۆی دەبێت.
6. كەمكردنەوەی فشار لەسەر پارێزگای سلێمانی.
7 . هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌س ده‌ڕه‌خسێنیت.
8 . گه‌رمیان سه‌ربه‌خۆ ده‌كات له دابینكردنی كاره‌با.
9 . به‌شداری كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له پێشخستنی ژێرخانی ئابوری و پیشه‌سازی له سنوری گه‌رمیان.
10 . هه‌نگاویكه بۆ لامه‌ركه‌زیتی گه‌رمیان له بواری كاره‌باو ژیرخانی ئابوری.
11 .ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه ده‌بیته هاندانێك بۆ سه‌رمایه و سه‌رمایه‌دارانی كوردستان و ناوچه‌كه بۆ كاركردن له كه‌رته‌كانی تر‌ى وه‌ك: ( كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ...هتد).