رادیۆی دەنگ ـ یەکەی وزە
راپۆرتی: هونەر شێخ لەنگەری
کفری ئەو شارەی لە بیری حکومەت و حزبەکان چوە، بەڵام شارێک پڕ پڕ لە کانزا و کان و سەرچاوەی سروشتییە، دەتوانرێت چەندین کارگەی گەورە و بچوکى تێدا دابنرێت و په‌ره به بواری پیشه‌سازیی خودى شاره‌كه و ناوچه‌ى گه‌رمیان و ته‌نانه‌ت هه‌رێمیش بدرێت.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى یه‌كه‌ى وزه له رادیۆی ده‌نگ، قه‌زاى كفری كه ئێستا روبه‌ڕوى شه‌پۆلێكى كۆچ ده‌بێته‌وه به‌هۆی كه‌می ده‌رفه‌تى كار و لاوازیی خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌گوزاریی تێدا بكرێت، ئه‌وا له‌بار و شیاوه بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندین پرۆژه‌ى گه‌وره‌ى ئابوریی به‌تایبه‌تى له‌بوارى وزه‌و سامانى سروشتى، له‌وانه:
یەکەم: کارگەی پترۆکیمیای، چونکە دەوڵەمەندە بە گازى "غاز" سروشتی.
دووەم: کارگەی قیر، ناوچەکە دەوڵەمەندە بە قیر و ئه‌و شوێنانه‌ی كه قیریان تێدایه له ناوچه‌كه، ئه‌مانه‌ن: كه‌رتی 71/ناساڵح و كه‌رتی 16/كفری و گوندی سه‌ید حوسێن .
سێیەم: کارگەی گەچ ، ناوچەیەکی پڕ لە گەچه، به‌تایبه‌تى نێوانى ئه‌و و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین كانی به‌ردینی هه‌ن كه هه‌ر له ساڵانێكی زوه‌وه كوره‌ی گه‌چسازی تێدا هه‌یه و گه‌چی تێدا به‌رهه‌مده‌هێنن به‌تایبه‌تی له كه‌رتی تایبه‌تدا .
چوارەم: کارگەی چیمەنتۆ، چونكه نێوانى کفری و دووزخورماتو، شاخەکانیان پڕە لە بەردی چیمەنتۆ، به‌تایبه‌تى له دوڕیانی نێوان خورماتو و سلێمان به‌گ كه ده‌چێته‌وه به‌ره‌و كفری، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه نزیكه‌ی 33 كیلۆمه‌تر ده‌بێت به ده‌سته‌چه‌پدا ئه‌ڕوانیته شاخێك جۆره به‌ردێكی تێدایه بۆ پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ به‌كاردێت.
پێنجەم: كارگه‌ى خوێ، ناوچەی نێوان کفری و چەمچماڵ و دوزخورماتوو، ناوچەیەکی شۆره‌كاتى پڕ له خوێیە.
شەشەم: دروستکردنی وێستگەی کارەبا، چونكه ناوچەیەکی دەوڵەمەنده بە نەوت و غاز.
حەوته‌م: پاڵاوگەی سوتەمەنی، چونكه ناوچەیەکی زۆر دەوڵەمەند بە نەوت و غاز و ئێستاش له كێڵگه‌كانى سنوره‌كه نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت.
هەشتەم: کۆگای سوتەمەنی، مەبەست هەڵگرتن و خەزنكردنی سوتەمەنیە، چونکە ناوچەکە دەوڵەمەندە بە نەوت و غاز.
ئەگەر ئەم کارگانە دروست بکرێن، هه‌لی کار و بوژانەوه‌یەکی زۆر ناوچەکە ده‌گرێته‌وه، لە وی ئابوری و پیشەسازی و گەشەکردنی دانشتوانیش سودی زۆری دەبێت.
سەرچاوەکان:
- توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌ندازیار: ره‌حیم حه‌مید عه‌بدولكه‌ریم.
- سایتە ئەلیکترۆنیەکان و زانیاریه‌كانى پێشوى یه‌كه‌ى وزه.