رادیۆی دەنگ ـ یەکەی وزە
ئاماده‌كردنى: هونەر شێخ لەنگەری
چەند ساڵێکە ئۆتۆمبیلەکانی هەرێمی کوردستان توشی خراپ بونی (فیول پەمپ) دەبن، هۆکاری سەرەکی خراپ بونی دەگەڕێتەوە بۆ خراپ بونی سوتەمەنی (بەنزین).
بە قسەی شارەزایان، ( فیول پەمپ ) کاتێک خراپ دەبێت ئەگەر بەنزینەکەی وشک بێت، واتا رێژەی تەڕی بەنزینەکە زۆر کەم و زۆر زۆریش نەبێت بەنزین دەبینین بە بۆنی دەزانین زۆر خراپە بۆ ئۆتۆمبیلەکانمان، ئێمەشە بەردەوام ئەو بەنزینە بەکاردەهێنین، بۆیه بەنزین ئەگەر بۆنی خراپ و تیژ بێت ئەوا ئەو بەنزینە مەکەره ناو ئۆتۆمبیلەکەت.
ئەو بەنزینەی کە لە ئێستادا لە خاڵە سنوریەکانی کوردستان دێنە ناوەو هەندێكجار رێگریان لێ دەکریت ئەوا ئەو بەنزینە ئەم ماددەی تیدایه زۆر خراپە و کاریگەری لەسەر بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێل ھەیە و ئەگەر بۆنی ئەو ماددەیە چەند جارێک بچێت بەسەر مرۆڤێکدا ئەوا ئگهرى ژه‌هراوی كردنى مرۆڤه‌كه زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى ئه‌و مادانه به "مسرگن" واتا ئه‌وانه‌ى مرۆڤ توشى شیرپه‌نجه ده‌كه‌ن، ناو ده‌برێن، ئه‌مه بێجگه له زیانه ژینگه‌ییه‌كه‌ى.
هه‌ندێك كه‌س ده‌ستكاری وایه‌ری (فیول په‌مپ) ده‌كه‌ن و وایه‌ری خۆی لیده‌كه‌نه‌وه وجۆریكی دیكه‌ی بۆ ده‌به‌ستن كه به‌رگه ناگریت. هه‌روه‌ك هه‌ندێك وایه‌رمه‌ن ئه‌و فیوزه‌ی تایبه‌ته بۆ (فیول په‌مپ) داندراوه ده‌یگۆڕن به فیوزی به هێزتر واته ئه‌مپێری له هی خۆی زیاتره، له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك فیوزه‌كه ناسوتێت، به‌ڵكو له جیاتی فیوز، خودى فیول په‌مپه‌كه له شوینی خۆی گڕدهگریت.
هه‌روه‌ها هه‌ندیك له وایه‌رمه‌نه‌كان ده‌ستكاری شوین (قاعیده)ی فیول په‌مپه‌كان ده‌كه‌ن له جیاتی ئۆرجیناڵ فیول په‌مپى جۆكه‌ری بۆ ده‌به‌ستن، ئه‌وجۆره فیول په‌مپانه باشنین و له‌گه‌ڵ به‌نزینی خراپ بۆ ماوه‌یه‌ك كار ده‌كات و هه‌ندیكجاریش گڕ ده‌گرێت.
به‌وهۆیه‌ى بهنزینهكانمان كوالێتی باش نییه و غازی گه‌لێك زۆره به‌شی زۆری واده‌كات گڕ بگرێت.
ئه‌وجۆره به‌نزینه غازێكی زۆر دروست ده‌كات، بۆیه هه‌ڵه‌یه له‌كاتی تێكردنی به‌نزین، شۆفێران زیاد له راده‌ى خۆی به‌نزین له ئۆتۆمبیله‌كان بكه‌ن، به‌ڵكو واباشتره 5 لیتر له قه‌باره‌ی خۆی كه‌متر به‌نزین بكه‌نه تانكیهكانیانهوه.
وڵاتی ئێمە یەکێکە لەوڵاتە گەرمەکان، بەوەش پێویستە لەکاتی کڕینی بەنزین رەچاوی ئەم خاڵانە بکەین:
1. باشترە بەیانیانى زو یان شەوی درەنگ، بەنزین بكه‌ینه ئۆتۆمبیله‌كانمان.
2. لەکاتی تێکردنی بەنزین، پەمپەکە لەسەر پلەی هێواش دابنێ، وەک دەزانین هەر پەمپێکی بەنزین سێ پلەی هەیە (خێرا، ناوەندو هێواش)، هەروەها لەدو بۆری پێکدێت، یەکەمیان بەنزین دەکاتە تەنکی ئۆتۆمبێلەکە و دوەمیان هەڵمی ناو تەنکییەکە رادەکێشێتەوە، ئەگەر لەکەشی گەرمدا بەپلەی خێرا بەنزین تێبکەین، شڵەقانی بەنزینەکە زیاتر دەبێت و بەوەش بڕێکی زۆرتری دەبێتە هەڵم و لە رێگەی تەنفیسەکەوە دەکێشرێتەوەو بەوەش سود لەو بڕە نا‌بینیت کە خۆت پێتوایە کڕیوتە.
3. مەهێڵە تانکییەکەت لەنیوە زیاتر خاڵی بێت. بەهەڵم بونی بەنزین جیاوازی هەیە لەکاتێکدا تەنکییەکەت پڕ بێت یان بەتاڵ، لەوەی یەکەمیان بەهەڵم بونەکە بەهۆی نەبونی هەوا هێواشترە و لەوەی دوەمیان بەهۆی بونی هەواو بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و گۆڕینی پەستانی هەوای ناو تەنکییەکە، بەهەڵم بونەکە خێراترە، بۆیە تانکییە گەورەکانی بەنزین سەقفی جوڵاوی بۆ دادەنرێت کە لەگەڵ ئاستی بەنزینەکە بەرزو نزم دەکات، بەوەش ناهێڵێت بەنزینەکە بەر هەوا بکەوێت.
4. لەکاتی بینینی تانکەرێک لەبەنزینخانەیەک، بەنزینی لێ مەکڕە: کاتێک تانکەرەکان بەنزین دەکەنە نێو خەزانی بەنزینخانەکان، بەنزینەکە دەشێوێت و ئەو خڵتە و مادانەی لەبنی خەزانەکەدا نیشتون، تێکەڵ بەبەنزینەکە دەبنەوە خەزانی واهەیە ماوەی چەند ساڵە پاک نەکراوەتەوە، بەوەش زیانی گەورە بەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت دەکەوێت، چار ئەوەیە بڕۆیت بۆ بەنزینخانەیەکی تر، یان ئەگەر کاتت هەبو ویستت هەر لەوێ بیکڕیت، لانی کەم نیو سەعات چاوەڕێ بکە.
* بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته، سود له‌وته‌ى ژماره‌یه‌ك میكانیكی "فیته‌ر" و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى وه‌رگیراوه.