رادیۆی دەنگ - یەکەی وزە
ئامادەکردنی: هونه‌ر شێخ لەنگەری
وادیاره ئه‌و هێرشه‌ى سوپای عێراقی كردى بۆسه‌ر گروپی "ئاڵا سپیه‌كه" سه‌ركه‌وتو بو، به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گروپه‌ش بگرێت، چونكه له په‌ناى ئه‌م هێرشه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر بیره‌نه‌وتێكدا گرت كه یه‌ده‌گه‌یه‌كه‌ى به یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وت، مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
له‌به‌روارى 6/2/2018، هێزه‌كانى سه‌ر به عێراق له سوپا و چه‌ند هێزێكى تر، هێرشێكیان بۆ ناوچه‌ى په‌ڵكانه‌و غه‌ڕه‌ى نزیك خورماتو ئه‌نجامدا، ئه‌ویش وه‌كخۆیان وتیان، بۆكۆتایی هێنان بو به‌و هێزه‌ى كه به "ئاڵا سپیه‌كه" ناویان ده‌ركردبو و گوایه چه‌كدارى داعش و به‌عس و سونه‌كانن.
ئه‌وه‌ى مایه‌ى تێبینیی بو ئه‌م هێرشه هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كى تێدا نه‌بو، یه‌ك چه‌كدارى ئه‌و گروپه‌ش نه‌كوژراو ده‌ستگیر نه‌كرا، به‌ڵكو هێزه‌كه له‌و شوێنه‌ى كه ده‌وترا بونیان هه‌یه، هیچ ئاسه‌وارێكیشیان نه‌بو، ئه‌مه‌ش پاش دو رۆژ كێوماڵی هێزه عێراقیه‌كان له‌و سنوره.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌روى سه‌ربازییه‌وه پرۆسه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ى هێشتا به نارۆشنى مابێته‌وه، ئه‌وا له‌روى دارایی و سیاسییه‌وه، سه‌ركه‌وتنێكى تێدا بو بۆ عێراق، ئه‌ویش كاتێك توانى ده‌ستبه‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتیی دا بگرێت كه هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنانى تێدا كردبو.
لە ئەنجانی ئەو هێرشەدا کێڵگەی نه‌وتى "پەڵکانە"، لە سنوری ناحیەی نەوجول دەستی بەسەرا گیرا لەلایە سوپاوە، کە ئەم کێڵگەیە لە دوای روخانی حکومەتی بەعسەوە له 2003، بە دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بو و پێشتر پۆلیسی نەوت و گازی هەرێم پاسەوانی کێڵگەكه بو.
به‌م هێرشه‌یان، عێراق توانى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر 529 کیلۆمەتری دوجای زەوی بە پیتی پڕ له کانزا و نەوت كه له‌ژێر ده‌ست و ركێفی حکومەتی هەرێمی کوردستان بو، جگه‌له‌وه‌ش قوڵاییه‌كى ستراتیژیی زیاتری به‌خشى به‌خۆی، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر رێگاوبانه‌كانى خورماتو به ناوچه‌كانى كفری و كه‌لاره‌وه.
ئەم کێڵگەی کە عێراق دەستی بەسەرداگرتوه، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌ى، زیاتره له یەک ملیار به‌رمیل و له 7 بیرە نەوتی کۆن پێكدێت.
كێڵگه‌كه كه به بلۆكی "په‌ڵكانه" ناسراوه، حكومه‌تى هه‌رێم به هاوبه‌شى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بیانیی، وه‌به‌رهێنانى تێداكردوه.
بلۆكه نه‌وتیه‌كه ده‌كه‌وێته نێوانى قه‌زای دوزخورماتو و ناحیه‌ی جه‌باره و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه ده‌گرێته‌وه که ناوچه‌یه‌کی جێناکۆکی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه، روبه‌ره‌که‌ی 529 کیلۆ مه‌تر دوجایه و به‌پێی راپۆرتی "سکۆتیا کاپیتاڵ" بڕی 1.58 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه.
ئه‌م كێڵگه‌یه پشکی 60% دراوه‌ته کۆمپانیای شاماران پیترۆلیۆم و 20% پشکی پیت ئۆیڵی تورکیه و 20%پشکی کیپکۆیه "واتا حكومه‌تى هه‌رێم" .
لە دوای 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه، حکومەتی عێراق دەستی بەسەر زۆربەی نەوتی سنورى كه‌ركوك دا گرت، کە دیارترینیان چوار کێڵگە گه‌وره‌كه‌ى كه‌ركوك بو و رۆژانە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەردەهێنرا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ئه‌م كێڵگه نه‌وتیه‌ش له په‌ڵكانه، هێنده‌ى تر سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كانى له هه‌رێم گرته‌وه‌و قوڵایی سه‌ربازیی و ستراتیژی خۆیشی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان زیاتر و به‌هێزتر كرد.