رادیۆی ده‌نگ ـ یه‌كه‌ی وزه
ئاماده‌كردنى: هونه‌ر شێخ له‌نگه‌ری
ئه‌ڵمانیه‌کان یه‌که‌م که‌س بون که هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتیاندا له کوردستان و به هاوکاری (مدحه‌ت پاشا)ی والی (به‌غداد) له ساڵی (1860 ـ1880) له خانه‌قین و مه‌نده‌لی نه‌وتیان دۆزیه‌وه‌و ویستیان پاڵاوگه‌که‌ش له سنوری مه‌نده‌لی و خانه‌قین بێت، کورد بۆ ئه‌وان باشتر بو له‌نه‌ته‌وه‌کانی تر بۆ پاراستنی ئابوری ئه‌ڵمانه‌کان، به‌ڵام بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و سیاسی (مدحه‌ت پاشا) فهرمانیداپاڵاوگهکه له (به‌عقوبه) بێت.
تاساڵی 1902 له‌سه‌روی خانه‌قین توانرا یه‌که‌م بیره نه‌وت ههڵبکهنریت له (چیای سورخ) له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کان به‌شیوازێکی پیشکهوتوترو ئه‌مه‌ش له میژوی هه‌ڵکه‌ندنی نه‌وتی عێراقی به‌سه‌ره‌تایه‌ک ده‌ژمێردرێت بۆ نه‌وت و هاتنی کۆمپانیا بیانیه‌کان و وه‌ک ڕیکلامیکی ئابوری باشیش بو بۆ نه‌وت و گرنگیدان به ناوچه‌که و زیندوکردنه‌وه‌ی ئابوری عیراق
* نه‌وتی كه‌ركوك:
نەوتی کەرکوک لە چوار کێڵگە پێکدێت
1. کێڵگه‌ی که‌رکوک
2. کێڵکه‌ی بای حه‌سه‌ن
3. کێڵگه‌ی جه‌مبور
4. کێڵگه‌ی خه‌بازه.
هەتاوەکو پێش شەری داعش زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکوکەوە رەوانەی تورکیا دەکرا، بەڵام دوای ئه‌و ماوه، کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک کەوتە دەست ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان (پارتی و یەکێتی)، تاوەکو 16 ئۆكتهبهری 2017 هیج ئامارێکی رەسمی نی یە بزانین چەند نەوت هەناردە دەکراوه.
* میژوی نه‌وتی كه‌ركوك
کاتێک ئینگلیزه‌کان له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردودا درکیان به بونی نه‌وت له که‌رکوک کرد، پاشان له 14-10-1927 یه‌که‌م بیریان تێدا هه‌ڵکه‌ند ئه‌مه خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بو له سیاسه‌تی ولاتانی براوه‌ی شه‌ڕ، چونکه ده‌ستبه‌جێ به هه‌مو ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌دا چونه‌وه که‌پێشتر له نێوان خۆیان و حکومه‌تی عوسمانی‌دا به‌ستبویان.
ویلایه‌تی موسڵ که که‌رکوکیشی ده‌گرته‌وه بڕیاربو به‌ر فه‌ڕه‌نسا بکه‌وێت، به‌ڵام ئینگلیزه‌کان له‌به‌ر نه‌وته‌که‌ی رێگرییان کرد‌و خستیانه سه‌ر عیراق. له‌په‌یمانی سیڤه‌ر په‌شیمان بونه‌وه‌و له جێگه‌یدا په‌یمانی لۆزان ئیمزا کرا که کوردی له دروستکردنی کیانێک بێبه‌شکرد.
به‌ریتانیا بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان بۆ سه‌ر ده‌ریا ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عیراقی دروستکرد. به گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌م نه‌وته‌ش بوه به‌هێزترین فاکته‌ر بۆ له‌ناوبردنی حکومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمود .به‌هۆی بونی نه‌وت له‌م شاره‌دا حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عیراق تێڕوانینیان بۆ ئه‌م شاره جیابو له شاره‌کانی تری کوردستان، چونکه شاده‌ماری ئابوری عیراق بو.
له ساڵانی نێوان(1935- 1951)دا نه‌وتی که‌رکوک 100%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی پێکده‌هێناو تاكه به‌رهه‌مه‌ی نه‌وتیی عێراق له‌و شاره بو و دواتر نه‌وت له به‌سره‌و موسڵ ده‌رهێنرا، به‌شێوه‌یه‌ك تا ساڵانی (1951- 1963) رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک 70% بۆ 83%ی نه‌وتی عیراقی پێکده‌هێنا.
به‌هۆی ئه‌و پێگه ئابورییه به‌هێزه‌ی که‌رکوک هه‌یبو حکومه‌تی عیراق هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بو واز له‌که‌رکوک بهێنێتو بیخاته چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه، بۆیه له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌خترین دوژمنی خۆی که شای ئێران بو که‌وته گفتوگۆ‌و سازشی له‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب کرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بو له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کورد رێکبکه‌وێت و که‌رکوکیان بداته‌وه.
دیاره ئامانجی عێراق له هێشتنه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌ژێر ده‌ستى هخۆیدا، زیاد له دانه‌یه‌ك بوه، له‌لایه‌ك وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كى ئابوریی گرنگ سودی لێده‌بینی، له‌لایه‌كى تریشه‌وه بونى كه‌ركوك له‌ژێر ده‌ستى كورد، رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بو بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانى عێراق.
* کێڵگه نه‌وتیه‌كانى که‌رکوک
1. کێڵگه‌ی ئافانا: یه‌کێکه له کێڵگه گه‌وره‌کانی جیهان درێژییه‌که‌ی 100 کم و پانییه‌که‌شی 4 کم ده‌بێت، یه‌ده‌گی نه‌وت تیایدا پێش به‌رهه‌مهێنان نزیکه‌ی 23 ملیار به‌رمیل بوه، ئه‌مڕۆ وه‌ك باسده‌كرێت نزیکه‌ی نۆ ملیار به‌رمیلی تێدا ماوه‌ته‌وه. ژماره‌ی بیره هه‌ڵکه‌نراوه‌کانی 433 بیره.
2. کێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن: ده‌که‌وێته خۆرئاوای قه‌زای دوبزه‌وه، درێژییه‌که‌ی 32کم و پانییه‌که‌شی 3 کیلۆمه‌تر ده‌بێت، یه‌ده‌گی نه‌وت تیایدا 3،3 ملیار به‌رمیل ده‌بێت، ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه 201 ملیۆن به‌رمیله.
3. کێڵگه‌ی جه‌مبور: ده‌که‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی که‌رکوک، درێژییه‌که‌ی 30 کم و پانییه‌که‌شی 4،5 کم ده‌بێت، تائێستا 62 بیری تێدا هه‌ڵکه‌نراوه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له نه‌وت تیایدا 680 ملیۆن به‌رمیله.
4. کێڵگه‌ی خه‌باز: ده‌که‌وێته باشوری خۆرئاوای که‌رکوکه‌وه له نێوان هه‌ردو کێڵگه‌ی جه‌مبورو بای حه‌سه‌ن. درێژییه‌که‌ی 18 کم و پانییه‌که‌شی 3،5 کم ده‌بێت.
له‌ساڵی 1978 به‌دواوه ده‌ستکراوه به به‌رهه‌مهێنان تیایدا، ئه‌وه‌ی تیایدا ماوه‌ته‌وه له نه‌وت 521 ملیۆن به‌رمیله.
به‌گشتی نه‌وتی که‌رکوک 11% ی نه‌وتی عیراق پێکده‌هێنێت.
* هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران
دوای ئه‌وه‌ی عێراق توشی شه‌ڕی داعش بو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌و چۆڵكراو و له جیاتی سوپای عێراق, پیشمه‌رگه شوێنه‌كانی گرته‌وه به بیره نه‌وته‌كانی سنوری كه‌ركوكه‌وه, ئیتر ئه‌م بیره نه‌وتانه و ئیداره‌دان و ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی به‌ڕێوه‌ده‌بران و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كران.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق داعشی له‌وڵاتی خۆی ده‌ركرد له رێگه‌ی وه‌فدی ره‌سمیه‌وه داوای بیره نه‌وته‌كانی له هه‌رێمی كوردستان كرد , به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان رازیی نه‌بو، تا رۆژی 16ـ10ـ2017 سوپای عێراق هێرشی كرده سه‌ر كه‌ركوك و هێزه كوردیه‌كانیش به‌بێ شه‌ڕ ناوچه‌كه‌یان چۆل كرد و بیره نه‌وته‌كانی گرته‌وه خستیه ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.
له ماوه‌كانی ڕابردو حكومه‌تی عێراق و ئێران گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ وڵاتی ئێران به تایبه‌تی شاری كرماشان.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه رۆژانه 30 ههار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه به رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ ئێران و دواتر رێژه‌كه زیاد بكرێت.
* چۆن نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده ده‌كرێت بۆ ئێران؟
ته‌نها یه‌ك رێگای نزیك و گونجاو هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌ویش رێگای ( كه‌ركوك - دوزخورما تو- كفری - كه‌لار- مه‌رزی په‌رویزخان)ه. ئه‌م رێگایه هه‌م نزیكه هه‌م گونجاوه بۆ ههنارهكردنی نه‌وت بۆ ئێران.
له ڕوی گرنگی ئابوریه‌وه، پرۆژه‌كه قازانج و هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت له شۆفێری كردن و كرێكاری له‌و تهنكارانهى كه نه‌وته‌كه ده‌گوێزنه‌وه، ته‌نانه‌ت بوژانه‌وه‌یه‌ك دهاته ئه‌و شارانه‌ی كه ته‌نكه‌ره نه‌وتیه‌كان پێدا ده‌ڕۆن.
له ڕوی زیانیشهوه، زیانی رێگاوبان و ژینگه‌ی ده‌بێت و قه‌ره‌باڵه‌غی شه‌قامه‌كان زیاد ده‌بن و رێگاكان تێك ده‌چن كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیادبونى روداوه‌كانى هاتوچۆ و قوربانیه‌كانیش زیاد ده‌كات.
* بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته سود له چه‌ند شاره‌زا و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئینته‌رنێتى و ده‌زگاى راگه‌یاندن بینراوه.