رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێیی
كارنامه‌ى یه‌كه
یه‌كه‌م: ناساندن
یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) ساڵی 2017 دامه‌زراوه، كارى چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێیی گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێرییكردن و شه‌فافیه‌ت و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی نێوان هاوڵاتى و ده‌سه‌ڵات و دروستكردنى لێكتێگه‌یشتنێكى باشتر بۆ په‌ره‌دانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریه‌كان.
دوه‌م: ئامانجى یه‌كه
1. بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێرییكردن وه‌كو بنه‌مایه‌كى گرنگ له پیاده‌كردنى حكومه‌تی پێشكه‌وتو و دیموكراسی.
2. دروستكردنى كۆده‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومیه‌كان به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى فشار بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه.
3. به‌دواداچونكردن بۆ كێشه‌و گرفته‌كان و ده‌ستنیشانكردنیان و ئاراسته‌كردنى بۆ لایه‌نه فه‌رمیه‌كان، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان.
4. دروستكردنى رایه‌ڵه‌و پته‌وكردنى له‌نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت دا، هه‌روه‌ها هێنانه ئاراى لێكتێگه‌یشتنێكى باشتر له‌نێوان هه‌ردولا له‌روى دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه.
سێیه‌م: كاره‌كانى یه‌كه
1. ئه‌نجامدانى راپۆرتى مانگانه له‌سه‌ر چالاكی و خزمه‌تگوزاریه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكورتیه‌كان و ره‌وانه‌كردنى ئه‌و راپۆرتانه بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندی و پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نى خۆجێیه‌تى.
2. ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى فشار بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له سنوره‌كه‌دا.
3. ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى هۆشیاریی به‌هاوكاری ده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
4. ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌و كۆنفرانس و دانیشتن له‌نێوان چین و توێژه جیاوازه‌كان و حكومه‌تى خۆجێیه‌تى، به ئامانجى بره‌ودان به جۆری خزمه‌تگوزاریی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تى.
5. ئه‌نجامدانى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن بۆ باشتركردنى په‌یوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتنى نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت.
چواره‌م: بنه‌ما پیشه‌یی و ئه‌خلاقیه‌كانى كاركردنى یه‌كه
1. لایه‌نگیریی نه‌كردن له كاركردن له‌سه‌ر كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كان.
2. پابه‌ند بون به‌پیشه‌یی بونه‌وه له‌خستنه‌روى بابه‌تییانه‌ى كێشه‌كان.
3. وه‌رنه‌گرتنى هیچ كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كى دارایی له حكومه‌ت و حزب.
کارنامه‌ی یه‌که‌که به فایلی PDF له خواره‌وه داگره
فایلی پیدی ئێف