یه‌كه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌ سنورى گه‌رمیان

7/14/2020    1505 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌ سنورى گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ پێنج بابه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر كاری له‌سه‌ر كردون.
 
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به‌ رادیۆی ده‌نگه‌، له‌ دو ساڵی رابردودا به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى له‌ سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
 
له‌ پرۆژه‌ى نوێی یه‌كه‌كه‌دا، مانگانه‌ هه‌رجاره‌ و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به‌ ناوچه‌كه‌ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ده‌خاته‌ڕو. هاوكات هه‌ر 4 راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندن بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى یه‌كێك یان زیاتری ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه‌ له‌ راپۆرته‌كانی رابردودا باس كراوه‌ و راده‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون یان پاشه‌كشه‌ له‌و بوارانه‌دا ده‌خاته‌ڕو.
 
یه‌كه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌كه‌ له‌ بوارى ته‌ندروستى، تایبه‌ته‌ به‌ پێنج كێشه‌ كه‌ پێشتر یه‌كه‌كه‌ له‌ماوه‌ى ساڵانى 2017 بۆ 2019 كارى له‌سه‌ر كردون، ئه‌وانیش بریتین له‌: کێشەی کەمی پزیشک، گرفتی پێداویستی پزیشکی و تەندروستی، گرفتی بینا، گرفتی نەبونی پزیشکی نیشتەجێی خولاو و پزیشکی نیشتەجێی دێرین، گرفتی نەکردنەوەی بەشەکانی (بوژانەوەی دڵ، چاودێری ورد و نابەکام).
 
له‌م لینكه‌ى لای خواره‌وه‌ راپۆرتى یه‌كه‌مى هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌ بواری ته‌ندروستى ده‌خوێننه‌وه.
 

فایلی پیدی ئێف

 

 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,352,410     ژمارەی میوان 643