رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، هه‌شته‌م راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به كه‌رتى ئاو له‌گه‌رمیان و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى هه‌یه‌تى.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
له هه‌شته‌مین راپۆرتى دا، یه‌كه‌كه به‌دواداچونى كردوه بۆ پرسی ئاوى خواردنه‌وه له سنورى گه‌رمیان و كێشه و گرفته‌كانى ئه‌و بواره‌ى باس كردوه، هه‌روه‌ك قه‌باره‌ى كێشه‌كان و راسپارده‌یشی بۆ چاككردنى خستوته‌ڕو.
كلیك لەم فایلەی خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌کە:
فایلی پیدی ئێف
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى تر‌ى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كلیك بكه.