رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده له‌گه‌رمیان، سێیه‌مین راپۆرتى خۆی بڵاوكرده‌وه كه له‌بوارى ته‌ندروستى تایبه‌ته به گرفتى پێداویستى پزیشكی و ته‌ندروستى له سنورى گه‌رمیان و له بوارى په‌روه‌رده‌ش تایبه‌ته به گرفتى پێداویستى قوتابخانه‌كان له سنورى گه‌رمیان.
ئه‌م پرۆژه‌یه رادیۆی ده‌نگ له‌رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی ئه‌نجامی ده‌دات و مانگانه‌و هه‌رجاره‌و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستییه‌وه، دو راپۆرت بڵاو ده‌كاته‌وه له‌و دو بواره، ئه‌مه‌ش پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونى ورد و وه‌رگرتنى رای جیاواز له‌وباره‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى سێیه‌مین راپۆرتى یه‌كه‌كه له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخی ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌بوارى گرفتى پێداویستى پزیشكی و ته‌ندروستى له سنورى گه‌رمیان، كلیل له‌م لینكه‌ى خواره‌وه بكه
بۆ خوێندنه‌وه‌ى سێیه‌مین راپۆرتى یه‌كه‌كه له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخی په‌روه‌رده له گه‌رمیان له‌پرسی گرفتى پێداویستى قوتابخانه‌كان له سنورى گه‌رمیان، كلیل له‌م لینكه‌ى خواره‌وه بكه