کەوتنەکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان کەوتە ساڵی داهاتو
هەواڵ
12:32PM - 2026-08-24 , بینین : 53


رادیۆی دەنگ

وابڕیاربو کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی کەلار دەربەندیخان جێبەجێ بکرێت، هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: کۆمپانیا دەستی بە کارەکانی کردوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتو دەستبەکار بکات.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: کارەکانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی کەلار- دەربەندیخان دەستیپێکردوە.

دەشڵێت: بە هەردو ئاراستەکە ٢٦ کامێرا جێگیردەکرێت.

وتیشی: مۆڵەتی کۆمپانیا بۆ تەواوکردنی کارەکانی تاوەکو کۆتای ساڵە، بڕیارە لە ساڵی داهاتو جێبەجێبکرێت و کامێراکان بکەونەکار.

جەختی لەوەشکردەوە: پێش کەوتنەکاری کامێراکان هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەو مەبەستە.