رادیۆی دەنگ
تەنها یەک ئامێری ATM لەقەزای 'رزگاریی'ـدا هەیە، دەستەی پاڵپشتی قەزاکە دەڵێت: قەزاکەمان بوەتە قوربانی خەمڵاندنی هەڵەو چالاکوانێکیش دەڵێت: ئەو ئامێرە بەردەوام پارەی تێدا نییەو تەنها سێبەرەکەی سودی هەیە.
دەستەی پاڵپشتی قەزای رزگاریی رادەگەیەنێت کە زیاتر لە ۲۰ هەزار موچەخۆر لەقەزای 'رزگاریی' ـدا هەن، بەڵام تەنها یەک ئامێری ATM لەقەزاکەدا هەیە، ئەمەش بارگرانییەکە بۆ موچەخۆران.
دەشڵێن: کە رزگاریی بوەتە قوربانی خەمڵاندنی هەڵە و پشتگوێخستن، لەکاتێکدا لەسەر حساب و ناوچەی تر ئەژمار کراوە.
هاوکات لەوبارەیەوە چالاکوانێک لە قەزاکە جەخت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەو ئامێرە تەنها سێبەرەکەی سودی هەیە.
سەریاس ئیبراهیم، چالاکوان لە قەزای رزگاریی بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو تاقە ئامێرەی هەیە لە قەزاکەدا بەردەوام پارەی تێدا نییە.
وتیشی: جگە لە سێبەرەکەی کە کەسێک لە تەنیشتیدا دادەنیشێ، هیچ سودێکی دیکەی نییە.
دەشڵێت: موچەخۆران دەبێت بۆ وەرگرتنی موچەکانیان بڕۆنە قەزای کەلار، یاخود لە نوسینگەیەک موچەکانیان وەربگرن و بڕێک پارەیان لێ ببڕدرێت.
پرۆژەی 'هەژماری من' پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکی کردنی موچەی موچەخۆران، لە گەرمیان لەو گازندانەی لەسەری دەکرێت کەمی ئامێرەکانی ATMـو نەبونی پارەیە تێیدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکەوتنەکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان کەوتە ساڵی داهاتو
-
-
هەواڵلە قەزای کفری ٢ ئامێری پێوانەکردنی رەوشی کەشوهەوا دانراوە
-
-
هەواڵئەمڕۆ لە کەلار بەنزین بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نەدرا؛ نەوت و کانزاکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
وتارپشتگوێخستنی مەترسییەکانی ڤایرۆسی سورێژە؛ مەترسییە!
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا ١٤ ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی رابردوی گەرمیان خەرجنەکراوە
-