لە گەرمیان کۆد دەدرێتە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان
هەواڵ
09:42PM - 2026-05-17 , بینین : 196


رادیۆی دەنگ

پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە گەرمیان دەستیپێکردوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: نزیکەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

دوای ئەوەی هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتن لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی سەرپێچیان هەیە، هاوکات رێگرییش کرا لەو ئۆتۆمبێلانە کە هاتوچۆی ناو شار و دەرەوەی شارەکان نەکەن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمڕۆ پێشکەشکردنی مامەڵەی کۆدکردن بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە یاریدەدەرێتییەکانی ئاسایش لە گەرمیان دەستیپێکردوە.

وتیشی: بڕیارە پرۆسەکە بۆ ماوەی نزیکەی ۱۰ رۆژێک بەردەوام بێت.

ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە هیچ سەرەتایەکیان نییە و سێ جۆرن (بڕاوە، موس و ساغ).