رادیۆی دەنگ
به‌شێك له جاده‌ى پشتێنه‌یی کەلار روناكیهكانى وه‌كپێویست كار ناكات، به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌وه ئه‌ركى كۆمپانیاى قهیوانه ته‌واوى شه‌قامه‌كه روناک بکاتەوە.
حازم كه‌ریم، به‌رێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: روناکییەکانی جاده‌ى پشتێنه‌یی کەلار ئه‌ركى كۆمپانیاى قهیوانه كه چاكى بكات و هه‌ردو ئاراسته‌كه رونكا بكاته‌وه و بلاجكتۆرهكانى بگۆڕێت و لیدهكانیش بكات به سپى.
وتیشى: كاتى خۆى رێگاكه یه‌ك ساید بوه ئێستا بوه به دو ساید، تێکڕا کاری ئەو پرۆژەیە بە ستونەکانی روناکییشروە لە ئەستۆی كۆمپانیاى قهیوانه كارى له‌سه‌ر بكات.
ده‌شڵێت: بەپێی پرۆژەکە، كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ ئەو شەقامە تەرخاندەکرێت و كارهباكهشى دەکرێتە ژێرزه‌مینى "ئه‌نده‌ر گراوند".
پێشتر زەوی تەنیشت شەقامی پشتێنەیی کەلار درا بە کۆمپانیای قەیوان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنانی بازرگانی و نیشتەجێبون، لەبەرامبەردا کۆمپانیاکە دەبێت شەقامەکە بکات بە دوساید و ئاو و کارەبا و روناکی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی لەئەستۆ بگرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان