رادیۆی دەنگ
فەوتان و نەهاتنی هەندێک لە بەشەکانی خۆراک له گهرمیان، یەکێکه لەو گرفتانەی هاوڵاتیان و بریکارەکانی خۆراک باسی لێوەدەکەن، بهشێوهیهك مانگانە هەمو بەشەکانی خۆراک نایەت، بەڕێوبەرایەتی خۆراکی سنورهكهش دهڵێت: پهیوهندى به بهغدادهوه ههیه.
مهحمود حسێن، بریکاری خۆراک لە کەلار، له لێدوانێكیدا بۆ یهكهى چاودێریی حكومهتى خۆجێى گهرمیانى سهر به رادیۆى دهنگ، دەڵێت: هەمو کەرەستەکانی خۆراک بەبەردەوامی هەمو مانگێک نایەت، هەندێک لەو کەرەستانەی کە نایەت قەرەبو ناکرێتەوە، هاوڵاتی سەردانمان دەکات پرسیاری ئەو بەشەخۆراکانە دەکات کە پێویستی پێیەتی دەڵێن بۆ نەهاتوە.
دەشڵێت: لەمساڵدا بەشێکی زۆری زەیت فەوتاوە و نەهاتوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی جیاوازییەکی زۆر دەبینین دەکرێت لە نێوان ئەو بەشە خۆراکەی بۆ کوردستان دەنێردرێت بە بەراورد بەو خۆراکەی بەعێراق دەدرێت، ئهوان هەندێک کەرەستەی خۆراک وەردەگرن لە کوردستان نادرێت و نییە.
لە بەرامبەریشدا نوریە عهبدولحهمید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، دەڵێت: کێشەی نەهاتن و فەوتانی هەندێک لە بەشەکانی خۆراک، پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە، ئێمە هۆکارەکەی نازانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان