رادیۆی دەنگ
ماوەی 2 ساڵە بڕیاری كردنەوەی چاكسازی گەورانی گەرمیان دراوە لە قەزای كفری، بەڵام هێشتا نەكراوەتەوە، بەڕێوبەری چاكسازییەكانی هەرێمیش دەڵێت: بەڵێندەر پرۆژەکە وەرناگرێت.
لە رێکەوتی 11ـی تەموزی 2023، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە هێنانەكایەی چاكسازیی گەورانی گەرمیان كە بیناکەی لە قەزای دەبێت، بەڵام دو ساڵ تێپەڕیوە و هێشتا چاکسازییەکە دروستنەکراوە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە و كاتەوەی بڕیاری هێنانەكایە بۆ چاکسازییەکەی گەرمیان دەركراوە، دو جار تەندەرینمان بۆ دروستکردنی بیناکەی راگەیاندوە، بەڵام بەڵێندەر ئامادە نییە وەریبگرێت، چونكە متمانەیان نیە بودجەكەیان بۆ خەرج دەكرێت هەتا كۆتایی پرۆژەکە.
دەشڵێت: بەمهۆیەشەوە داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كرد كە بە جێبەجێكردنی راستەوخۆ (تنفیذ مباشر) پرۆژەکە دروستبكەین، بەڵام لەبەر ئەوەی بودجەکەی 607 ملیۆن دینارە، پێیانوتین ناتوانن بەشێوەی راستەوخۆ ئەنجامی بدەن.
باسی لەوەشكرد: گۆڕانكارییان لە گوژمەی پڕۆژەكەدا كردوە و دوبارە تەندەر رادەگەیەنن بۆ ئەوەی بەڵێندەر وەریبگرێت.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، نزیكەی 500 سزادراوی گەرمیان لە چاكسازییەكانی دیكەی هەرێمن، بە تەواوكردنی چاكسازییەكەی گەرمیان، دەگەڕێنرێنەوە بۆی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان