
رادیۆی دەنگ
خاوه‌نى كارگه‌یه‌كى چه‌و و لم رایده‌گه‌یه‌نێت، داواى كردوه به درێژى 2 هه‌زار مه‌تر ساترێك بۆ روبارى سیروان دروست بكات و پانتایی روباره‌كه‌ش بكات به 300 مه‌تر، به‌ڵام ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئاودێرى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: روباره‌كه له دراسه‌دایه چاوه‌ڕوانى راپۆرتى شاره‌وانین ئه‌وكات بریارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، خاوەن کارگەیەکی چەو و لم لەسەر روباری سیروان داوای کردوە، بەدرێژایی 2 هه‌زار مه‌تر ساترێك بۆ روبارى سیروان دروست بكات و پانتاى روباره‌كه‌ش بكات به 300 مه‌تر، ئەمەش لەسودی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەوبەری سیروان، بۆ ئەوەی ژێرئاو نەکەون، بەڵام لەلایەن ئاودێریی گەرمیانەوە رەتکراوەتەوە.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌رێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێریی گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له ئێستادا ناتوانین رێگه به پرۆژه‌یه‌كى له‌وشێوه‌یه بده‌ین، چونكه كاته‌كه‌ى گونجاونیه و كێشه بۆ پرۆژه‌ى ئاودێریی شێخ له‌نگه‌ریش دروستده‌كات.
وتیشى: شاره‌وانیش كارى له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه له رێگه‌ى 3 كۆمپانیاوه دیزاینى روباره‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت مه‌وداى چه‌ند بێت كه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه 580 مه‌تربێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه چاوه‌ڕوانى راپۆرتی شاره‌وانین كه راپۆرته‌كه گه‌شته ده‌ستمان و مه‌وداى روباره‌كه دیارییكرا، ئه‌وكات بڕیار ده‌ده‌ین و كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین.
دروستکردنی کۆرنیش لەسەر روباری سیروان روبارەکە دەکاتە ناوچەیەکی گەشتیاریی، بەڵام لەلایەکەوە ئەگەری ئەوەی هەیە زەوییە کشتوکاڵییەکانی بەرامبەری بەشێکی ژێرئاو بکەون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبازگەیەکی ئاسایش لە گەرمیان ڕێگری دەکات جوتیارە کوردەکان پەین ببەنە سەر زەوییەکانیان
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: ناتوانین هەموو نەشتەرگەرییەکان ئەنجام بدەین
-
-
هەواڵبۆ دروستکردنی کارتی 'هەژماری من' فەرمانبەرانی کفری دەبێت بێنە کەلار
-
-
بەرنامەگەنجان و ئالودەبون بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان
-
-
بەرنامەزۆری کار و موچەی کەم بۆ ژنانی کرێکار؟
-
زۆرترین بینراوەکان