
رادیۆی دەنگ
لە بازگەی شێخ لەنگەر لە گەرمیان، ئاسایش رێگری دەکات جوتیارە کوردەکان پەینی کیمیایی ببەن بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.
دو جوتیاری کورد لە ناوچەی کۆکس و زەنگاباد، بە رادیۆی دەنگیان وت: لە ئێستاوە وەرزی پەینکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانمان دەستپێدەکات، بەڵام گەر بمانەوێت پەین ببەین، ئەوا لە بازگەی ئاسایشی شێخ لەنگەر رێگریمان لێدەکرێت.
یەکێک لەو جوتیارانە، ئاماژەی بەوەکرد: لەکاتێکدا ئێمە کوردین و ناوچەکەمان ناوچەی کێشە لەسەرە و دەویسترێت وجودی کوردی تیا کەمبکرێتەوە، کەچی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردەوە رێگریی دەکرێت لەوەی زەوییەکانمان بکێڵین و کشتوکاڵ لە زێدی خۆمان بکەین.
وتیشی: بەهۆی رێگرییەوە، جوتیاران یان بە ناچاری پەین بە قاچاخ لە سنوری کەلار و کفرییەوە دەبەن بۆ سەر زەوییەکانیان، یان لە قەرەتەپە و جەلەولا دەیکڕن کە نرخەکەی بۆ تەنێک نزیکەی 100 هەزار دینار گرانتر دەکەوێت.
پێشتریش بازرگانێک بە رادیۆی دەنگی وتبو، ئەگەر ئەوان بیانەوێت باری پەین ببەن بۆ عێراق رێگەیان پێنادرێت، بەڵکو تەنها رێگە بە یەک بازرگان دەدرێت پەین ببات، ئەمەش گومانی دروستکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: ناتوانین هەموو نەشتەرگەرییەکان ئەنجام بدەین
-
-
هەواڵبۆ دروستکردنی کارتی 'هەژماری من' فەرمانبەرانی کفری دەبێت بێنە کەلار
-
-
بەرنامەگەنجان و ئالودەبون بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان
-
-
بەرنامەزۆری کار و موچەی کەم بۆ ژنانی کرێکار؟
-
-
بەرنامەبە كێ دەوترێت توشبو بە نەخۆشی فۆبیا؟
-
زۆرترین بینراوەکان