
رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى چالاكییه‌كدا، له‌باره‌ى پرسی روماڵی تاوان و توندوتیژییه‌وه، رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان گفتوگۆیان كرد.
چالاكییه‌كه، یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ پێیهه‌ستابو، له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی، تیایدا 15 رۆژنامه‌نوس له ده‌زگا و كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه به‌شدارییان تێدا كردبو.
له راهێنانه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن م. ده‌شتى عه‌لی- خوێندكارى دكتۆرا له راگه‌یاندن پێشكه‌شكرا، ئاماژه به بنه‌ما ئیتییه‌كانى روماڵی تاوان و توندوتیژیی له میدیادا كرا، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به بنه‌ما پیشه‌ییه رۆژنامه‌وانییه‌كان.
پاشان له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه، سه‌رنج و تێبینی جۆراوجۆر خرایه‌ڕو و دواتر گفتوگۆیه‌كى به‌رهه‌مدار له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجام درا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبازگەیەکی ئاسایش لە گەرمیان ڕێگری دەکات جوتیارە کوردەکان پەین ببەنە سەر زەوییەکانیان
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: ناتوانین هەموو نەشتەرگەرییەکان ئەنجام بدەین
-
-
هەواڵبۆ دروستکردنی کارتی 'هەژماری من' فەرمانبەرانی کفری دەبێت بێنە کەلار
-
-
بەرنامەگەنجان و ئالودەبون بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان
-
-
بەرنامەزۆری کار و موچەی کەم بۆ ژنانی کرێکار؟
-
زۆرترین بینراوەکان