
رادیۆی دەنگ
به‌شێك له هاوڵاتیان باس له‌وه ده‌كەن یه‌كێتى لە سنوری گەرمیان كارتى ده‌نگدان له هاوڵاتیان ده‌كڕێتەوە، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گەرمیانی ئه‌و حزبه‌ش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت: لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین بەناوی ئێمەوە ئەو کارە دەکەن.
چەند هاوڵاتییەک بە رادیۆی دەنگیان وت: کڕینی کارتی دەنگدان بوەتە باسوخواسی ناوخەڵک، یەکێتیش بە ئەنجامدانی ئەم کارە تۆمەتبار دەکرێت، بەشێوەیەک وەک دەوترێت بڕی ٥٠ بۆ ٧٥ هەزار دینار بۆ هەر کارتێک دەدات.
لەبەرامبەردا، عه‌لى ده‌روێش، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتیمانی کوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: وه‌ك یه‌كێتى تیممان دروست كردوه كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردن و كار بۆ ئێمه ده‌كه‌ن تاوه‌كو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به كۆتا دێت و هه‌قى خۆشمانه هه‌قێك (پارەیەک) به‌و تیمانه بده‌ین و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، چونكه نوێنه‌رایه‌تى ئێمه ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردندا.
وتیشى: به‌ڵام ئه‌وه‌ى کە باس ده‌كرێت كارت كڕین و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى كه ده‌كرێت له بازاڕدا، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارنین و ده‌ست بۆ مه‌له‌فى له‌وشێوه‌یه‌ش نابه‌ین و پێویستمان به كڕینى كارت و ده‌نگى هاوڵاتى نیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر كه‌سێك به ناوى یه‌كێتیه‌وه ئه‌و كاره‌ى كردبێت ئه‌وه ئاماده‌ین لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبازگەیەکی ئاسایش لە گەرمیان ڕێگری دەکات جوتیارە کوردەکان پەین ببەنە سەر زەوییەکانیان
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: ناتوانین هەموو نەشتەرگەرییەکان ئەنجام بدەین
-
-
هەواڵبۆ دروستکردنی کارتی 'هەژماری من' فەرمانبەرانی کفری دەبێت بێنە کەلار
-
-
بەرنامەگەنجان و ئالودەبون بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان
-
-
بەرنامەزۆری کار و موچەی کەم بۆ ژنانی کرێکار؟
-
زۆرترین بینراوەکان