
رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، نوێترین راپۆرتى خۆی ته‌رخانكردوه به باسككردنى كێشه‌كانى بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان و پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه.
كلیك له‌م فایله‌ى خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه به‌شێوازی PDF
رادیۆی ده‌نگ له چوراچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كیدا بۆ بره‌ودان به رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ و ژنان و چاودێریی كردنى حكومه‌ت به پاڵپشتی سنده‌قی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، مانگانه له رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیانه‌وه، راپۆرتێكى قوڵ و بنكۆڵكاریی بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا و له‌میانه‌ى كۆتا راپۆرتى ئه‌م وه‌رزه‌یدا، تیشكیخستوه‌ته سه‌ر كێشه‌كانى بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان كه سه‌رپه‌رشتی كاری دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه له سنوره‌كه‌دا ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا به وردیی تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له ئاستى په‌یكه‌ربه‌ندیی خۆیدا هه‌یه‌تى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌و كێشه و گرفتانه كراوه كه له پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه‌دا هه‌یه و بوه‌ته مایه‌ى ره‌خنه و تێبینی هاوڵاتیان.
هاوكات له كۆتایی راپۆرته‌دا، چه‌ند ده‌ره‌نجامێكى پوختكردوه‌ته‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیش، ژماره‌یه‌ك راسپارده و پێشنیازی خستوه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان.
له‌خواره‌وه راپۆرته‌كه به تێكست ده‌خوێننه‌وه:
راپۆرتێک لەسەر کێشەکانی بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان
پێشەکی:
بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، سەربە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییه، له یه‌ك كاتیش‌دا په‌یوه‌سته به بەڕێوبەرایەتی گشتی بازرگانی، بەڕێوبەرایەتی دورستکراوی دانەوێڵەی پارێزگاکانی هەرێم بۆ دابەشکردنی ئارد، بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی پارێزگاکانی هەرێم بۆ دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراک.
بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان چوار بنکەی خۆراک لە خۆدەگرێت له هەریەکە لە قەزاكانی (کەلار، دەربەندیخان و کفری) و ناحیەی رزگاریی.
ئەرکی ئەم بەڕێوبەرایەتییە چاودێری کردن و هاتنی خۆراک و دابەشکردنیەتی بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا، لە رێگەی بریکارەکانی سەربەم بەڕێوبەرایەتیەوە 337215 هاوڵاتی مافی وەرگرتنی بەشە خۆراکیان هەیە و خۆراک وەردەگرن.
بەشی یەکەم: کێشەکانی بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان
1. کەمی فەرمانبەر
بەڕێوبەرایەتی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان سەرەڕای کێشەی کەمی فەرمانبەر ئەوەی کێشەکەی نەبونی فەرمانی بەری قوڵتر کردوەتەوە خانەنشینبونی بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتیەکەیە.
نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، دەڵێت: کێشەی سەرەکیمان نەبونی فەرمانبەرە، کەسمان بۆ رەوانە ناکرێت، ئەمساڵ چوار فەرمانبەرمان خانەشین کراوە و یەکێکیش کۆچی دوایی کردوە کە ده‌كاته 5 فەرمانبەر، دو فەرمانبەریشمان لە کەرکوک و خانەقینەوە دێن و ناتوانن بەبەردەوامی بێن دەوام بکەن.
دەشڵێت: سەرەڕای کەمی فەرمانبەر، ئیشوکارمان زۆرە، وەکو بەڕێوبەرایەتی خۆراک کاری سێ بەڕێوبەرایەتی دەکەین کە جگە لە خۆراک، بەشی دانەوێڵە و بەشی مالییە لە گەرمیاندا نیە، ئێمە ئەم سێ بەڕێوبەرایەتیە بەرێوەدەبەین.
ئاماژەشی بەوەکرد: کۆی گشتی فەرمانبەرانمان بە بنکەی قەزاو ناحیەکانیشەوە 20 فەرمانبەرە، پێویستمان بە شەش فەرمانبەرە بۆ بەڕێوبەرایەتی، هەریەکە لە دەربەندیخان 2 فەرمانبەر و بۆ کفری فەرمانبەرێکمان پێویستە.
هاوکات غانم محه‌مه‌د، لێپرسراوی بنکەی خۆراکی کفری و سەرقەڵا، دەڵێت: ئەگەر دوای بە ئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک مامەڵەی هاوڵاتیان بە ئێمە بسپێردرێت و کارەکانی زیادکردنی مناڵ و هاوسەرگیریی تازە و گواستنەوەی خۆراک لە رێگەی بنکەکانەوە ئەنجام بدرێت، پێوسیتمان بە فەرمانبەری زیاترە بۆ راپەڕاندنی ئەم کارانە، بەهۆی ئەوەی هەریەکە لە سەرقەڵا و کفری بەخۆی و ناحیەکانیەوە لە ئەستۆی ئێمەیە.
2. نەبونی کۆگا و دواکەوتنی خۆراک
نەبونی کۆگا گرفتی بۆ بەڕێوبەرایەتی کەلوپەلی خۆراک دروستکردوە، ئەمەش بە هۆی ئەوەی ئەو خۆراکەی لە بەغدادەوە دێت دەبێت پاش چونە کۆگاکانی سلێمانی بگەڕێنرێتەوە بۆ گەرمیان و دابەشی سەر بریکارەکانی خۆراک بکرێت.
لەمبارەیەوە، نوریە عەبدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، دەڵێت: نەبونی کۆگا کێشەی گەورەی بۆ دروستکردوین، ئەو بەشە خۆاکەی کەدێت پێکەوە نایەت و پچرپچر دێت و کەرەستەکانی خۆراک دوادەکەون، بۆ ئەوەی بەشە خۆراکی گەرمیان نەبرێت بۆ سلێمانی و لە ئەوێوە بۆمان بێت، داوامان کردوە ئەو کۆگایەی سایلۆی گەرمیان کە بەشێوەیەکی مۆدێرن بۆ خۆراک دروست کراوە، پێمان بدرێت.
دەشڵێت: ئەو خۆراکەی لە بەغدادەوە دێت لێرەوە دابەشی سەر بریکارەکان بکرێت کارئاسانی ترە بۆ کرێکار و تێچوەیەکی کەمتری هەیە، بەڵام تا کۆتایی ساڵی 2025 گرێبەست کراوە لە سلێمانیەوە خۆراک بۆ گەرمیان بێت، رەزامەندی بەغدادمان نیە بۆ ئەوەی خۆراک راستەوخۆ بێت بۆ گەرمیان و نەبرێت بۆ سلێمانی.
دواکەوتنی کەرەستەکانی خۆراک و بەیەکەوەنەهاتنی پێکەوە، کێشەی بۆ بریکارەکانی خۆراک دروست کردوە، ئه‌وان دەڵێن بەشە خۆراک هەیە هەفتەیەک نێوانیەتی دوای هاتنی بەشە خۆراکێکی تر.
مەریوان محه‌مه‌د، بریکاری خۆراک لە ناحیەی رزگاریی، دەڵێت: ئەگەر بەشە خۆراکی مانگێک شەش کەرەستە بێت بە 6 جار دێت، زۆربەی مانگەکان بەمشێوەیە دێت، ئەمەش کێشەی بۆ دروستکردوین و هاوڵاتی لە بری ئەوەی بەیەکجار بەشە خۆراکەکەی وەر بگرێت دەبێت بە چەند جارێک وەریبگرێت.
دەشڵێت: هاوڵاتیش هەیە بە هۆی دواکەتنی خۆراکەوە نایەت و چاوەڕێ دەکات هەموی بێت ئەوکات وەریبگرێت، ئەمەش زۆر دەخایەنێت کە دەگاتە مانگێک زیاتر.
هاوکات جەلال سەمین، بریکاری خۆراک لە کەلار، دەڵێت: دەبێت بە بەردوامی چاوەڕێی هاتنی بەشەخۆراک بکەین، هەندێک جار مانگێک چاوەرێی هاتنی کەرەستەیەکی خۆراکین كه‌چى نایەت، بەشەخۆراک بە رێک‌وپێکی نایەت پێکەوە بەیەکجار، ئەمەش گرفتی بۆ ئێمە دروست کردوە و ئه‌مانبه‌ستێته‌وه بەدیاریەوە.
3. خراپی کوالێتی خۆراک
هەندێک لە جۆری ئەو بەشە خۆراکەی بۆ هاوڵاتیان دەنێردرێت، بۆ هۆی خراپی و تێکچونی، بەشیاوی خواردنی نازانن و بە ناچاریی دەیفرۆشن.
مه‌حمود حسێن، بریکاری خۆراک لە کەلار، دەڵێت: هەندێکجار ئەو بەشە برنجەی بۆمان دێت بۆنی دێت، هاوڵاتی بەهۆی ئەوەی بەکەڵکی خواردنی نایەت ناچارە بە بڕە پارەیەکی کەم ئەیفرۆشێت، خەڵک دەڵێت نەیەت لەوە باشترە خۆراکی خراپ بنێرن.
هاوکات عه‌لی محه‌مه‌د، بریکاری خۆراک لە ناحیەی سەرقەڵا، دەڵێت: لە بەشە خۆراکی مانگانەدا ئەو برنج و نۆکەی بۆمان هاتوە ئەسپێ تێیداوە، خەڵک ئەڵێن بۆچیمانە ئەسپێ تێداوە؟
لە بەرامبەردا نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک، پشتڕاستی قسەی بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە و دەڵێت: بەشە برنجی مانگی 2 کە بۆ هاوڵاتیان هاتوە، بۆنی هاتوە، لە چەند شوێنێک نمونەمان وەرگرت هێنامان بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکەین، نەڕۆشتە پشکنینەوە و بەبێ ئەنجامدانی پشکنین بۆنی دەهات.
دەشڵێت: لە رێگەی نوسراوەوه سلێمانیمان لێ ئاگەدار کردوەتەوە، بەڵام ئەوان پێیان وتوین بۆتان نیییە نوسراو بکەن لەبەر ئەوەی دە رۆژ بەسەر هاتنی ئەو بەشە خۆراکەدا تێپەڕیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئەوەی وەکو خۆراکی گەرمیان کۆگامان نیە، راستەوخۆ خۆراکمان بۆنایەت، ناتوانین قسە لەگەڵ بەغداد بکەین و لێمان وەرناگرنەوە.
وتیشی: بریکارەکانی خۆراکیش کەمتەرخەمن لەو بارەوە کە رێنماییان پێدراوە لە ماوەی 2 رۆژدا ئاگەدارمان بکەنەوە لە خراپبونی بەشە خۆراکی هاتو، چونكه دوای تێپەڕینی ئەو کاتە سلێمانی دەڵێت ئێمە لێی بەرپرس نین.
"ئەو خۆراکەی بۆنی بێت و ئەسپێ لێیدابێت، سەروی خۆمانی لێ ئاگەدار دەکەمەوە، ئەوان ئەڵێن بۆتان دەگۆڕینەوە، بەڵام گەرەنتی نیە کە ناردتەوە دوبارە بۆت بنێرنەوە، هەربۆیە هەرچیم بۆ بێت دابەشی دەکەم". جەلال سەمین، بریکاری خۆراک لە کەلار، وای وت.
جگە لە خراپی کەرەستەکانی خۆراک جۆری ئەو ئاردەی بە هاوڵاتیان دەدرێت بەهەمانشێوە خراپە، بریکارێکی دابەشکردنی ئارد دەڵێت: هاوڵاتیان ناڕازین لە جۆری ئەو ئاردەی پێیان دەدرێت.
مەریوان محه‌مه‌د، بریکاری دابەشكردنی ئارد لە کەلار، دەڵێت: مانگانە بەزۆریی ئەو ئاردەی بۆمان دێت جۆری خراپە و خەڵک لێی رازی نیە، چونكه بەکەڵکی ئەوەنایەت بۆ خواردن بەکاربهێنرێت، کەم ژن دەتوانێت نانی لێ بکات ئەگینا به‌گشتى نانی لێ ناکرێت.
دەشڵێت: هاوڵاتیان یان دەیفرۆشن یان دەبێت لەگەڵ جۆرێکی دیکەی ئاردی باش‌دا تێکەڵاوی بکەن بۆ ئەوەی نانی لێ بکرێت، هەندێکیش بۆ ئاژەڵ بەکاریدەهێنن.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بەهۆی زۆری رێژەی کەپەکه‌وه، فەردەیه‌ک ئاردی 50 کیلۆیی، دوای بێژانەوەی 20 بۆ 25 کیلۆ ئاردی لێ دەمێنێتەوە.
لە بەرامبەردا نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، دەڵێت: جۆری ئەو ئاردەی کە دێت ئاردی شارەزورە کەپەکی زۆرە و رای نیە، ئەگەر بە هێڵەکی سفر ببێژرێتەوە 20 کیلۆی دەبێت بە کەپەک.
دەشڵێت: لە رێگەی نوسراو و راپۆرت و کۆکردنەوەی واژوی بریکارەکانی ئاردەوە داوای گۆرینی جۆری ئاردەکەمان کردوە، بەڵێنیان پێداوین بۆمان بگۆڕن.
4. فەوتانی بەشە خۆراک
فەوتان و نەهاتنی هەندێک لە بەشەکانی خۆراک، یەکێکی دیکە یە لەو گرفتانەی هاوڵاتیان و بریکارەکانی خۆراک باسی لێوەدەکەن، به‌شێوه‌یه‌ك مانگانە هەمو بەشەکانی خۆراک نایەت.
ئاوات محه‌مه‌د، هاوڵاتی دەڵێت: هەندێک لە بەشەکانی خۆراک بۆ خەڵک پێویستە و بەکارهێنەریەتی، كه‌چى هەمو مانگێک نایەت، هەندێک بەشەخۆراکیش دەدرێت شتی زەرور نییە ، کەموکورتی زۆرە لەو خۆراکەی بۆمان ئەنێرن.
هاوکات مه‌حمود حسێن، بریکاری خۆراک لە کەلار، دەڵێت: هەمو کەرەستەکانی خۆراک بەبەردەوامی هەمو مانگێک نایەت، هەندێک لەو کەرەستانەی کە نایەت قەرەبو ناکرێتەوە، هاوڵاتی سەردانمان دەکات پرسیاری ئەو بەشەخۆراکانە دەکات کە پێویستی پێیەتی دەڵێن بۆ نەهاتوە.
دەشڵێت: لەمساڵدا بەشێکی زۆری زەیت فەوتاوە و نەهاتوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی جیاوازییەکی زۆر دەبینین دەکرێت لە نێوان ئەو بەشە خۆراکەی بۆ کوردستان دەنێردرێت بە بەراورد بەو خۆراکەی بەعێراق دەدرێت، ئه‌وان هەندێک کەرەستەی خۆراک وەردەگرن لە کوردستان نادرێت و نییە.
"هیچ ساڵێک ئەو بەشە خۆراکەی دێت بە تەواوی نە نێردراوە، لە ماوەی ئەمساڵدا سێ مانگە زەیت نەهاتوە، ئێستا کە مانگی نۆیە، مەوادی مانگی شەش هاتوە". غانم محه‌مه‌د، لێپرسراوی بنکەی خۆراکی کفری و سەرقەڵا، وای وت.
لە بەرامبەریشدا نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، دەڵێت: کێشەی نەهاتن و فەوتانی هەندێک لە بەشەکانی خۆراک، پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە، ئێمە هۆکارەکەی نازانین.
5. کێشەکانی فۆرمی ئەلکترۆنی
پاش ئەوەی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراکی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان لە 3ـى حوزەیران دەستیپێکرد، چەندین کێشەی جیاواز بۆ هاوڵاتیان لە پرکردنەوەیدا دروست بو .
نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان دەڵێت: لە پرکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیدا چەندان کێشە بۆ هاوڵاتیان دروستبوە کە خۆی دەبینێتەوە لە: (ئه‌نجامدانى نەشتەگەری جوانکاریی، کێشەی مۆبایل بە هۆی یاری پێکردنەوە، ئەوانەی نەخۆشی ئۆتیزم و شەلەل دەماغیان هەیە، کەسانی تەمەن سەرو 75 ساڵ، هاوسەرانی جیابوەوه و تازە هاوسەره‌كان).
سۆزان محه‌مه‌د، هاوڵاتی، دەڵێت: کچەکەم بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەگەری جوانکارییەوە روخساری زۆر گۆڕاوە، دوای چەندینجار هەوڵدان لە فۆرمە ئەلیکترۆنیەکەدا روخساری نەخوێندرایەوە، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە سەردانی بەڕێوبەرایەتی خۆراکمان کرد.
هاوکای ئاشتی جه‌لال، هاوڵاتی، دەڵێت: هاوسەرەکەم خۆی و مناڵەکانی تۆمارکردوە لە فۆرمە ئەلیکترۆنیەکەدا، بەهۆی جیابونەوەمانەوە منی لە فۆرمەکدا سڕیوەتەوە، هەوڵمدا بە ئەلیکترۆنی خۆم تۆماربکەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆدی فۆرمەکە هاوسەرم بەکاریهێناوە نەمتوانی چونەوە ژورەوە بکەم، بۆیە سەردانی بەڕێوبەرایەتی خۆراکم کرد لە رێگەی ئەوانەوە خۆم تۆمارکرد.
لە بەرامبەردا نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک وتی: یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانمان لە فۆرمی ئەلکترۆنی کێشەی هاوسەرانی جیابوەوەیە، بەڵام لە فۆرمەکەدا ناویان پێکەوەیە، هەریەکێکیان فۆرمەکەی پڕکردبێتەوەی ئەوی دیکەی بلۆک کردوە، بۆچارەسەری ئەم گرفتەش لەڕێگەی سەردانی کردنی ئێمەوە فۆرمی دەستییان بۆ پڕکراوەتەوە.
وتیشی: بەهەڵە تۆمارکردن یەکێکی دیکەیە لەو کێشانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە فۆرمی ئەلیکترۆنیدا کراوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کە سفریان بۆ هاتوەتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد: لەبەر ئەوەی لەساڵی 2022ـه‌وه فۆرم راگیراوە بەهۆی بە ئەلیکترۆنی کردنیەوە، لەم قۆناغەی ئێستادا تەنها خۆتۆمارکردن ئەنجام دەدرێت و هیچ زیادکردنێکی تیادا نییە.
سەبارەت بە زیادکردنی مناڵ لە فۆرمەکەدا هێمای بۆ ئەوەکرد: بە کاراکردنەوەی فۆرمەکە ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت ئەو مناڵانەی ناویان نەبوە یان کارتی نیشتمانیان نەبوە دەتوانرێت تۆماربکرێت، مەرجە بۆ خۆتۆمارکردن هاوڵاتی کارتی نیشتمانی هەبێت.
"87% هاوڵاتیان بەشداربون لە پرکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک 13% بەشدار نەبوە، ئەم رێژەیە گۆڕانی بەسەردا دێت بە جارێکی دیکە کاراکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، لە بەر ئەوەی هەندێک لە خەڵکی ناسنامەکەی نەگۆڕیوە بە کارتی نیشتمانی". نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، وای وت.
6. نەگونجاویی دوکانەکانی دابەشکردنی خۆراک
ئەو مەرج و رێنماییانەی بۆ دوکانەکانی دابەشكردنی خۆراک دانراون، ره‌چاو ناکرێن لەلایەن هەندێک لە بریکارەکانی خۆراکەوە، بەرێوبەری خۆراکی گەرمیانیش ده‌ڵێت: دوکان هەیە هیچ گونجاو نیە خۆراکی تیادا دابنرێت.
نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، دەڵێت: چەند مەرجێک بۆ دوکانەکانی دابەشكردنی خۆراک دانراوە کە دەبێت پاک بێت، خۆراک لە زەویدا دانەنرێت، فێنککەرەوە و هەوا گۆرکێی تیادابێت، هەتاو لێیبدات، شێی نەبێت، کارەبای مۆلیدەی هەبێت و دیوارەکانی درزی نەبێت.
دەشڵێت: هەندێک لە دوکانه‌كان رەچاوی هیچ یەکێک لەو رێنماییانە ناکەن کە بۆیان دانراوە، نەشیاون و گونجاو نین خۆراکیان تیادا بێت، دو مانگ مۆڵەتمان پێداون بۆ گۆڕینی دوکانەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد: پاش ئەو دو مانگەی بۆیان دانراوە بەردەوام بون لە سەرپێچی، ئێمە لیژنەی چاودێریی ئاگەدار دەکەینەوە لە بارەی نەگونجاویی دوکانەکانەوە، ئەوان ئاسایش و تەندروستیان لەگەڵه و ئەتوانن دایبخەن.
هاوکات غانم محه‌مه‌د، لێپرسراوی بنکەی خۆراکی کفری و سەرقەڵا، دەڵێت: بریکارەکانی خۆراک بیانویان زۆرە بۆ جێبەجێ نەکردنی ئەو رێنماییانەی کە دەبێت ره‌چاوی بکەن، بریکارەکان دەڵێن شتێکی ئەوتۆمان بۆ نامێنێتەوە لەم کارەی دەیکەین.
دەشڵێت: جگە لەو ماوەی وەکو مۆڵەت پێمانداون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان، ئاگەدارم کردونەتوە بە هاتنی لیژنەیەکی لە ناکاو لە بەغدادەوە بە هۆی سەرپێچی بریکارەکان لەو رێنماییانەی بۆیان دانراوە، كه رەنگە ئێمەش سزابدەن لە گەڵ ئەوان.
خۆراکی دەربەندیخان دەسەڵاتی چاودێری کردنی دوکانی بریکارەکانی خۆراکی نیە.
ئەنوەر محه‌مه‌د، لێپرسراوی خۆراکی دەربەندیخان، دەڵێت: بەهۆی ئەوەی خۆراکی دەربەندیخان بنکە نییە، دەسەڵاتی ئەوەمان نیە خۆمان سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەین و ناشتوانین ئیجرائاتیان بەرامبەر بکەین.
دەشڵێت: مانگانە لە رێگەی یاداشتەوە بە قایمقامی دەربەندیخان داوادەکەم لە رێگەی لیژنەکانیانەوە سەردانی دوکانی بریکارەکانی خۆراک بکەن، بۆ دڵنیابونه‌وه له رەچاوکردنی رێنماییەکان و شیاوییان بۆ هەڵگرتنی خۆراک.
7. بە بنکە نەبونی خۆراکی دەربەندیخان
ئه‌گه‌رچی ده‌ره‌بندیخان سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان نییه، به‌ڵام كاروباری به‌شه خۆراكی له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ى گه‌رمیانه.
بە بنکە نەبونی خۆراکی دەربەندیخان کێشەی دەسەڵاتی بۆ کارەکانیان دروستکردوە، لێپرسراوی خۆراکی قەزاکەش دەڵێت: تاکە قەزایە چوار ناحیەی لەسەرەو تائێستا نەکراوە بە بنکە.
ئەنوەر محه‌مه‌د، لێپرسراوی خۆراکی دەربەندیخان، دەڵێت: دەبێت ئێمەش لە لیژنەکانی چاودێری بازرگانیدا بین، بەهۆی ئەوەی کە بنکە نین دەسەڵاتی ئەوەمان نیە سەردانی نانەوایەک بکەین لێی بپرسین کێشی گونکەکەی چەندە، هەرچەندە مۆڵەتی نانەواکان سەربە بازرگانیە.
دەشڵێت: کێشە و گرفتی خۆراکی ئەم قەزایە لەوەدایە سەرەڕای ئەوەی هەریەکە لە ناحیەکانی (قۆرەتو، مەیدان، باوەخۆشێن و پێباز)ـی لەسەرە و تاکە قەزایە بە چوار ناحیەوە نەکراوە بەبنکە.
ئاماژە بەوەشدەکات: بە مەبەستی بە بنکەکردنی خۆراکی قەزاکە لە ساڵی 2023ـەوە داواکارم بەرزکردوەتەوە لە رێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە، بەڕێوبەرایەتی خۆراکی گەرمیانیش نوسراویان کردوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تائێستا نوسراوەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و فەرمانی بە بنکەبونی بۆ دەرنەچوە، خۆراکی دەربەندیخان لە روی فه‌رمییه‌وه خۆراکی دەربەندیخان ناکرێت بە هیچ ناوێک ناو ببرێت.
لە بەرامبەردا نوریە عه‌بدولحه‌مید، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، دەڵێت: دەربەندیخان لەڕوی ئیداریەوە سەربە پارێزگای سلێمانیە خۆراکی سەربە گه‌رمیانه، رەچاوی مەودای دوریی کراوە كه لە کەلارەوە نزیکە، بۆیە خۆراکی سەر بە ئێمه‌یه.
دەشڵێت: لە رێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە هەوڵی بە بنکەکردنی خۆراکی دەربەندیخان دەدرێت، چەند ناحیەیەکی لەسەرە و کۆدی تایبەت بەخۆی هەیە، هەروەها لە لایەن بەغدادەوە دانپێدانراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەبەر ئەوەی قەزای دەربەندیخان لە روی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای سلێمانیە و خۆراکی سەر بە گەرمیانە، ئەمە کاریگەری هەیە لە سەر بە بنکە نەبونی، تائێستا لەبەر ئەوە لەم نێوانەدا ماوەتەوە و مشتومری لەسەرە.
به‌شى دوه‌م: ده‌ره‌نجام و راسپارده‌كان
یه‌كه‌م: ده‌ره‌نجام
1. که‌می فه‌رمانبه‌ر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌که به‌ده‌ست که‌می فه‌رمانبه‌ره‌وه ده‌ناڵێنێت، خانه‌نشینبونی فه‌رمانبه‌ران کێشه‌که‌ی قوڵتر کردۆته‌وه، له‌كاتێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه کاری سێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌کات (خۆراک، دانه‌وێڵه، دارایی)، که ئه‌مه‌ش باری سه‌ر شانی قورس کردون.
2. نه‌بونی کۆگا و دواکه‌وتنی خۆراک:
کۆگایه‌کی تایبه‌ت به خۆراک له گه‌رمیان نییه، به‌شه خۆراکه‌کان ده‌برێنه سلێمانی و له‌وێوه ده‌هێنرێنه‌وه گه‌رمیان، که کات و تێچوی زیاتری هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌شه خۆراکه‌کان پچڕ پچڕ ده‌گه‌ن و به یه‌کجار نایه‌ن، که کێشه بۆ بریکاره‌کان و هاوڵاتیان دروست ده‌کات.
3. خراپی کوالێتی خۆراک:
هه‌ندێک له خۆراکه‌کان وه‌کو برنج و نۆک خراپن، بۆنیان هه‌یه یان ئه‌سپێیان تێدایه و هاوڵاتیان به‌کاریان ناهێنن یان به ناچاری ده‌یانفرۆشن. هه‌روه‌ك ئه‌و ئارده‌ی دابه‌ش ده‌کرێت کوالێتییه‌کی خراپی هه‌یه و رێژه‌ی که‌په‌کی زۆره که وا ده‌کات به‌که‌ڵکی خواردن نه‌یه‌ت.
ئه‌وه‌ى له‌م نێوه‌نده‌دا كێشه‌یه، ئه‌وه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌که ناتوانێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد قسه بکات سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کوالێتی خۆراک.
4. فه‌وتانی به‌شه خۆراک و جیاوازیی:
هه‌ندێک له به‌شه خۆراکه‌کان وه‌کو زه‌یت به گه‌رمیان ناگه‌ن و فه‌وتاون، به‌غدادیش هۆکاری فه‌وتانه‌که‌ی رون ناکاته‌وه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى جیاوازییه‌ک هه‌یه له جۆری خۆراکه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێک کەرەستە له ناوه‌ڕاستی عێراق دابه‌ش ده‌کرێت و له هه‌رێم نا.
5. کێشه‌کانی فۆرمی ئه‌لیکترۆنی:
کێشه‌ی زۆر بۆ هاوڵاتیان دروست بوه له پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیکترۆنی، له‌وانه‌ش به‌هۆی: (نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری، کێشه‌ی مۆبایل، نه‌خۆشانی ئۆتیزم، به‌ساڵاچوان، جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌کان).
زۆربه‌ی کێشه‌کان پێویستیان به سه‌ردانکردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌که هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى هێشتا به‌شێكى به‌رچاو له هاوڵاتیان فۆرمه‌كه‌یان پڕ نه‌كردوه‌ته‌وه.
6. نه‌گونجاویی دوکانه‌کانی دابه‌شکردنی خۆراک:
زۆربه‌ی دوکانه‌کانى بریكاره‌كانى خۆراك، مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و گونجاویی بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراک ره‌چاو ناکه‌ن. بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه‌ش، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌که مۆڵه‌تی دو مانگی داوه به بریکاره‌کان.
7. بە بنکە نەبونی خۆراکی دەربەندیخان:
دەربەندیخان سەرەڕای ئەوەی چەند ناحیەیەکی لەسەرە، بەڵام هێشتا نەکراوەتە بنکەیەکی سەربەخۆ، ئەمەش دەسەڵات و کارەکانی سنوردار کردوە. هه‌روه‌ها وایشیكردوه كه ده‌سه‌ڵاتی چاودێریکردنی راسته‌وخۆی دوکانی بریكاره‌كانى خۆراكى نییه.
دوه‌م: راسپارده‌كان
1. بۆ کێشەی کەمی فەرمانبەر:
* داواکاری خێرا ئاڕاستەی وەزارەتی پەیوەندیدار بکرێت بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ یان گواستنەوەی فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەوە بۆ پڕکردنەوەی کەمییەکە، بەتایبەتی بۆ بنکەکانی قەزا و ناحیەکان.
* تیمی گەڕۆکی کاتی پێکبهێنرێت لەو گەنجانەی خاوەن بڕوانامەن و بێکارن، بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا و وەرزی قەرەباڵغیدا یارمەتی بەڕێوەبەرایەتییەکان بدەن. ئەمە دەرفەتێکی کاتی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت و کێشەی کەمی فەرمانبەرانیش چارەسەر دەکات.
2. بۆ کێشەی نەبونی کۆگا و دواکەوتنی خۆراک:
* به‌زوترین کات داواکاری فەرمی پێشکەش بکرێت بۆ بەکارهێنانی کۆگای سایلۆی گەرمیان، بە تایبەتی ئەگەر بەشێوەیەکی مۆدێرن بۆ هەڵگرتنی خۆراک گونجاو بێت. خۆ ئه‌گه‌ر كۆگای تایبه‌ت به به‌ڕێوبه‌رایه‌یتییه‌كه دروست بكرێت، باشتر.
* له‌لایه‌كی تره‌وه هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەند (بەغداد) بکرێت بۆ گۆڕینی گرێبەست و رێکارەکانی گەیاندنی خۆراک، بە جۆرێک راستەوخۆ بگاتە گەرمیان نەک بەسەر سلێمانیدا تێپەڕێت.
3. بۆ کێشەی خراپی کوالێتی خۆراک و ئارد:
* پشکنینی ورد و بەردەوام بۆ کوالێتی خۆراکەکان بکرێت، لە کاتی وەرگرتنیاندا و پێش دابەشکردنیان.
* لیژنه‌كانى چاودێریی ته‌ندروستى، وه‌كچۆن پشكنین بۆ دوكان و شوێنكاره‌كان ده‌كه‌ن، بۆ دوكانى بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكیش بیكه‌ن.
* سیستەمێک دروست بکرێت بۆ ئەوەی بریکار و هاوڵاتیان بتوانن بەخێرایی و بە ئاسانی سکاڵا لەسەر کوالێتی خۆراک تۆمار بکەن (وەک ئەپڵیکەیشنی مۆبایل یان پلاتفۆڕمێکی ئۆنلاین) كه له‌رێگه‌یه‌وه زانیارییه‌كان راستەوخۆ بگاتە بەرپرسانی باڵا بۆ ئەوەی به‌خێرایی چارەسەر بکرێن.
* گۆڕینەوەی ئەو خۆراکانەی کوالێتییان خراپە، به میزاجی نه‌مێنێت، به‌ڵكو میکانیزمێکی خێرا و کاریگەر دابنرێت و له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئه‌و كاره بكرێت.
4. بۆ کێشەی فەوتانی بەشە خۆراک:
* هەماهەنگی بەهێزتر لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکرێت بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی تەواو و بەبێ کەموکوڕی.
* میکانیزمێک دابین بکرێت بۆ قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیان لە کاتی فەوتانی هەر بەشە خۆراکێکدا.
5. بۆ کێشەکانی فۆرمی ئەلیکترۆنی:
* تیمێکی پسپۆڕ دابین بکرێت بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی فۆرمی ئەلیکترۆنی، بەتایبەتی بۆ حاڵەتە تایبەتەکان (وەک نەشتەرگەریی جوانکاری، نەخۆشی تایبەت و هاوسەرە جیابوەوەکان).
* بە زویی فۆرمەکە کارا بکرێتەوە بۆ تۆمارکردنی مناڵان و ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانی‌یان نوێ کردوەتەوە.
* رێنمایی و رونکردنەوەی زیاتر بدرێت بە هاوڵاتیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ییه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، سەبارەت بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بۆ کەمکردنەوەی هەڵەکان.
* تیمی خزمەتگوزاری گەڕۆک پێکبهێنرێت کە سەردانی ئەو گوند و شوێنانە بکەن کە ئینتەرنێتیان لاوازە یان هاوڵاتییان توانای پڕکردنەوەی فۆرمەکەیان نییە. ئەم تیمە دەتوانێت لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە یارمەتی هاوڵاتیان بدات و فۆرمەکانیان بۆ پڕبکاتەوە.
6. بۆ کێشەی نەگونجاوی دوکانەکانی دابەشکردنی خۆراک:
* چاودێری ورد و بەردەوام بکرێت بەسەر دوکانەکانی بریکارەکاندا بۆ دڵنیابون لە رەچاوکردنی مەرج و رێنماییە تەندروستی و هەڵگرتنەکان.
* لەبری تەنها سزادان، ده‌توانرێت پرۆگرامێکی هاوکاریی بۆ بریکارەکان بکرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ى له بانكه حكومییه‌كاندا قه‌رز وه‌ربگرن و پاره‌كه بۆ باشكردنى شوێنه‌كانیان به‌كار بهێنن.
* له‌بری ئه‌وه‌ى هه‌ر بریكاره و دوكانێكى هه‌بێت، ده‌توانرێت خاڵی دابه‌شكردن له‌سه‌ر ئاستى قه‌زا و ناحییه‌كان دروست بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند بریكارێك به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك شوێندا كاربكه‌ن، به‌مه‌ش تێچوى شوێن و كرێ كه‌متر له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت و ده‌شتوانن هاوكاریی یه‌كتریی بكه‌ن.
7. بۆ کێشەی بە بنکە نەبونی خۆراکی دەربەندیخان:
به زوترین کات کار بکرێت بۆ بە بنکەکردنی خۆراکی دەربەندیخان، لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەسەڵاتی پێویست بە بنكه‌كه بدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبازگەیەکی ئاسایش لە گەرمیان ڕێگری دەکات جوتیارە کوردەکان پەین ببەنە سەر زەوییەکانیان
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: ناتوانین هەموو نەشتەرگەرییەکان ئەنجام بدەین
-
-
هەواڵبۆ دروستکردنی کارتی 'هەژماری من' فەرمانبەرانی کفری دەبێت بێنە کەلار
-
-
بەرنامەگەنجان و ئالودەبون بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان
-
-
بەرنامەزۆری کار و موچەی کەم بۆ ژنانی کرێکار؟
-
زۆرترین بینراوەکان