
رادیۆی ده‌نگ- شیرین ئه‌حمه‌د
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
لەم ساڵانەی دواییدا كچانی گەرمیان زیاتر رو لەو بەشانە دەكەن كە لە كەرتی تایبەتدا كاریان دەستدەكەوێت، وەك خۆیان دەڵێن ئه‌و به‌شانه هەلی كاری زیاتریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، مامۆستایەكی زانكۆش دەڵێت: ئەمە مانای بەرزبونه‌وه‌ى ئاستی هۆشیارییانه.
بەهۆی ئەوەی بەشە زانستییەكان لە سنورەكە لە كەرتی تایبەتدا هەلی كاری زیاترە، خوێندكاران هەر لە خوێندنگەكانەوە زیاتر رو لەو بەشانە دەكەن، ئەم رێژەیەش بۆ كچان دو هێندەیە لەگەرمیان.
خاڵێ ڕەزا، دەرچوی بەشی شیكاری نەخۆشییەكان، لەمبارەیەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: جگە لە حەزی خۆم، هۆكاری بونی هەلی كار لەم سنورەی ئێمەدا بۆ بەشە تەندروستییەكان زیاترە، ئەمەش وامان لێدەكات زیاتر رو لەم بەشانە بكەین كە لە كەرتی تایبەت دادەمەزرێین.
ئه‌و كچانه‌ى رو له به‌شه زانستییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كه‌وه حه‌ز و خولیایان بۆ ئه‌و به‌شانه هه‌یه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌یانه‌وێت زوتر ده‌رفه‌تى كاریان ده‌ستبكه‌وێت.
گه‌شبین محه‌مه‌د، یه‌كێكه له‌و كچانه. ئه‌و جیاواز لە حەز و خولیا بۆ بەشە پزیشكییەكان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به‌شى په‌رستاری ئه‌و روى له خوێندن كردوه تیایدا، گونجاوه له‌گه‌ڵ سروشتى ژناندا.
قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014ـه‌وه لە هەرێمی كوردستان و راوەستانی دامەزراندن، كاریگەری لەسەر حەز و خولیای دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان دروستكرد كە ناچارن بەشێك هەڵبژێرن هەلی كاری تێدا زیاترە و بیر لە دامەزراندن لەو بەشەی خۆیان دەیانەوێت نەكەنەوە.
د. یادگار عەلی، مامۆستا لە زانكۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەم ساڵانەی دواییداهەلی كار لە كەرتی گشتی كەمیكردوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی تاڕادەیەكی زۆر دامەزراندن بەپێی پلان و بەرنامە و پسپۆڕی نەكراوە.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، روكردنى كچان بۆ خوێندن له‌و به‌شانه‌ى كه ده‌رفه‌تى كاریان زیاتره، ئاماژه‌یه به‌زیادبونى هۆشیاریی ئه‌و كه‌سانه، چونكه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌رفه‌تى كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت.
روكردنى كچان بۆ خوێندنى ئه‌و به‌شانه‌ى كه ده‌رفه‌تى كاریان زیاتره، ئه‌گه‌ر به دیوێكدا وه‌كو لێكه‌وته‌یه‌كى قه‌یرانى دارایی لێكبدرێته‌وه، به‌ڵام له دیوێكى تره‌وه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه چیتر كچان نایانه‌وێت به‌بێ كار و پیشه و رۆڵگێڕان له‌ماڵه‌وه دابنیشن، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به تواناى خۆیان، بونى خۆیان له بازاڕى كار و له‌وێشه‌وه له ژیان، بسه‌لمێنن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبازگەیەکی ئاسایش لە گەرمیان ڕێگری دەکات جوتیارە کوردەکان پەین ببەنە سەر زەوییەکانیان
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: ناتوانین هەموو نەشتەرگەرییەکان ئەنجام بدەین
-
-
هەواڵبۆ دروستکردنی کارتی 'هەژماری من' فەرمانبەرانی کفری دەبێت بێنە کەلار
-
-
بەرنامەگەنجان و ئالودەبون بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان
-
-
بەرنامەزۆری کار و موچەی کەم بۆ ژنانی کرێکار؟
-
زۆرترین بینراوەکان