
رادیۆی دەنگ
بەهۆی کێشەی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێلەوە، لە قەزای کەلار شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا دروست دەبێت، بەوهۆیەوە فیشەک لە گەنجێک دەدات و بریندار دەبێت، لەسەر روداوەکەش فەرمانی گرتن بۆ ٤ کەس دەردەچێت کە یەکێکیان کارمەندی هێزەکانی ئاسایشە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، درەنگانی شەوی رابردو لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار، ۳ کەس لەگەڵ هاوڵاتییەک دەبێت بە شەڕیان و لەئەنجامدا تەقەی تێدەکەوێت و فیشەک بەر دەستی کەسەکە دەکەوێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، روداوەکە لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبیل بوە، کە بەهۆیەوە شەڕەکە رویداوە.
لە ئێستاشدا بریندارەکە کە کوڕی خاوەنکارێکی کەلارە، سکاڵای لەسەر سێ کەسەکە و کەسێکی دیکەش تۆمارکردوە کە ئەفسەری ئاسایشە، بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
-
هەواڵچالاکوانانی کفری هەڕەشەی دابڕینی شارەکەیان لە ئیدارەی گەرمیان دەکەن
-
-
هەواڵتاوهكو ئێستا پۆستى بهڕێوبهرى پۆلیسى گهرمیان به وهكالهت ماوهتهوه
-
-
هەواڵفەرمانی دەستگیرکردن بۆ "ئەبو مونتەزر" دەرچو
-
-
هەواڵسەرکردەیەکی بەدر لە شاخی ئەزمەڕەوە رایدەگەیەنێت لیستیان دەبێت بۆ هەڵبژاردنی خانەقین
-
زۆرترین بینراوەکان