
دەنگ نێت
دوای ئەوەی وا باسکرا کە بەشێکی دانیشتوانی گەڕەکی راپەڕینی ناحیەی رزگاریی سەر بەکەلار بە دار کارەبایان راکێشاوە و ئەوکارەش مەترسی لەسەریان دروستکردوە، بەڕێوبەری ناحیەکە دەڵێت: هیچ مەترسیەکی نیە و ئەو قسانە دورە لە راستیەوە.
بەشێکی دانیشتوانی گەڕەکی راپەڕین لەناحیەی رزگاریی، بە دار هێڵی کارەبایان راکێشاوە و وایەرەکانی هێڵەکە شۆڕبونەتەوە و هەندێک لە دارەکانیش شکاون.
لەبارەی مەترسی ئەم حاڵەتە بۆ سەر دانیشتوانی گەڕەکەکە، جەمال ساڵح، بەڕێوبەری ناحیەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەم بابەتی مەترسیە تەنها ململانێی سیاسیە و دورە لە راستیەوە.
وتیشی: هەرکەسێک کارەبا گرتی من خۆم لێی بەرپرسم.
جەختی لەوەشکردوە: بڕی 870 ملیۆن دینارمان بۆ پرۆژەی کارەبای گەڕەکی راپەڕین تەرخانکردوە و تا کۆتایی ئەمساڵیش راکێشانی کارەبا بۆ گەڕەکەکە تەواو دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەبهڕێوبهرایهتى ڤێتێرنهریی گهرمیان: رێكارى نوێ گیراوهتهبهر بۆ رێكخستنهوهى كوشتارگهكان
-
-
بەرنامەتاچەند چاودێری لەسەر کەرتی تایبەت هەیە؟
-
-
بەرنامەدۆخی رۆژنامەوانی کوردیی دوای (١٢٧) ساڵ
-
-
بەرنامەکەسوکاری قوربانیانی ئەنفال یادکردنەوەی ئەنفال دەبەنەوە بۆ گوندەکان
-
-
هەواڵلەسەر دەنگۆی بڵاوبونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" یەکێتی زانایان لەگەرمیان هاتە دەنگ
-
زۆرترین بینراوەکان