
رادیۆی ده‌نگ
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان رێكارى نوێ گیراوه‌ته به‌ر بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كوشتارگه‌كان له گه‌رمیان به‌تایبه‌ت قه‌زاى كه‌لار، به‌ڵام هێشتا مۆدێرن و به‌پێی ستاندارد نین.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه حكومییه‌كانى سنوره‌كه‌دا، سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌ریی گه‌رمیانى كرد به‌مه‌به‌ستى زانینی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له ئیشوكاره‌كانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا گیراونه‌ته‌به‌ر به‌تایبه‌تى له بوارى كوستارگه‌كان، پاش ئه‌وه‌ى له راپۆرتێكدا پَشوتر یه‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه وه‌ستابو.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، د. ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، باسی له كێشه‌ى كوشتارگه‌كانى سنوره‌كه و ئه‌و به‌ره‌وپێشچونانه كرد كه تیایاندا به‌دییهاتون.
"كوشتارگه‌ى كه‌لار رێكخراوه‌ته‌وه"
د. ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان وتى: كوشتارگه‌ى كه‌لار له ئێستادا بۆ كه‌سانێكى نوێ ده‌رچوه و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كردون و گرنگى به ئیشه‌كه‌ى خۆیان ئه‌ده‌ن و شوێنه‌كه‌مان بۆ رێكده‌خه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت: داوامان كردوه هه‌ندێك پێداویستى كه پێویسته بۆ كوشتارگه دابینى بكات له به‌ڕاد و پێداویستى دیكه، به‌ڵێنیان داوه دابینى بكه‌ن له ئه‌گه‌رى دابینكردنى ئه‌و داواكارییانه‌ى كه ئێمه هه‌مانه كوشتارگه‌كه ده‌ڕواته قۆناغێكى تره‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه كوشارگه‌ى كه‌لار و ناحیه‌كانى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار هه‌موى بكرێت به‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش كارئاسانیه بۆ ئێمه و باشتر كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانیش ده‌كه‌ین رێگه ناده‌ین گۆشتى بێمۆر و سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له شوێنى لابه‌لا هه‌بێت، هاوكات لیژنه‌كانمان زیاتر و ئه‌كتیڤ تر ئه‌كه‌ین و كێشه‌ى سه‌ربڕخانه‌كان ته‌واو ئه‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پێویسته كوشتارگه‌كه نۆژه‌ن بكرێته‌وه و ئه‌گه‌رچى ژورى به‌ڕاده‌كان چاككراوه له ئێستادا، هاوكات ئه‌و قولابانه‌ى كه لاشه‌ى ئاژه‌ڵه‌كه‌ى پێدا هه‌ڵده‌واسرێت بكرێت به كاره‌باى و سابت نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه شوێنى پێسته‌كان و سه‌روپێكان جیابكه‌ینه‌وه و له نزیكى ئه‌و به‌شه نه‌مێنێته‌وه كه گۆشته‌كه‌ى تێدایه.
"پلانمان بۆ كوشتارگه‌ى كفریش هه‌یه"
هاوشێوه‌ى كوشتارگه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیان كوشتارگه‌ى كفریش هه‌مان كێشه‌ى بینا و پێداویستى هه‌یه، ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پلانیشمان بۆ ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ش هه‌یه.
د. ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان ده‌ڵێت: كوشتارگه‌ى كفریش هاوشێوه‌ى كوشتارگه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیانه له روى شوێن و پێداویستیه‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه گرفتى هه‌یه و پلانمان هه‌یه بۆ ئه‌ویش كه به‌شێوه‌كى تر كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.
"كوشتارگه‌ى باوه‌نور به فه‌رمانى دادگا داخراوه"
د. ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، له‌باره‌ى كوشتارگه‌ى ناحیه‌ى باوه‌نوره‌وه وتى: كوشتارگه‌ى باوه‌نور له‌لایه‌ن دادگاوه راگیراوه به‌هۆكارى بونى كێشه له نێوان شاره‌وانى ناحیه‌كه و به‌ڵێنده‌رى كوشتارگه‌كه، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نیه.
وتیشى: ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌بێت شوێنێك دانراوه بۆ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى و ناحیه‌كه‌ش خۆى زۆر گه‌وره نیه، ئێمه مۆر و پشكنیان بۆ ده‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: بۆیه تاوه‌كو یه‌كلابونه‌وه‌ى بڕیارى دادگا كوشتارگه‌ى باوه‌نور به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
"كوشتارگه‌ى رزگارییش دراوه به به‌ڵێنده‌رێكى نوێ"
د. ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، ده‌رباره‌ى كوشتارگه‌ى ناحیه‌ى رزگاریی، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى رزگاریش هاوشێوه‌ى كه‌لار به‌ڵێنده‌رێكى نوێ گرتویه‌تى ئه‌ویش به هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك داواكاریمان هه‌یه پێویسته جێبه‌جێى بكات له دابینكردنى به‌ڕاد و پێداویستى و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێى نه‌كات ره‌نگه هه‌ر مۆریشى بۆ نه‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ى رزگارى كێشه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه خانى ئاژه‌ڵه‌كانى له‌لایه، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ى ناچاركردوه كه مۆرى تر دروست بكه‌ین و ره‌نگى سوره، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به هاوڵاتیان، چونكه كه‌سانێك هه‌ن له‌وێ ئاژه‌ڵ سه‌رئه‌بڕن و بوه به ئه‌مرى واقع ئێمه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى گۆشتى خراپ بۆ هاوڵاتیان نه‌ڕوات.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: نه‌ك كوشتارگه‌ى ناحیه‌ى رزگاریى، به‌ڵكو كۆى كوشتارگه‌كان شوێنه‌كانیان مۆدێرن و ستاندارد نیه، به‌ڵكو هه‌وڵمان داوه ئه‌و گۆشته‌ى كه دێته بازاڕه‌وه ته‌ندروست بێت و خه‌ڵك توشى نه‌خۆشى نه‌بێت به‌تایبه‌ت رێگریكردن له نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربون كه نه‌خۆشیه‌كى مه‌ترسیداره.
"مۆڵه‌ت بۆ دروستكردنى كوشتارگه‌یه‌كى مۆدێرن وه‌رگیراوه"
د. ئاریان ئیبراهیم، باسی له‌وه‌كرد مۆڵه‌ت دراوه بۆ دروستكردنى كوشتارگه‌یه‌كى مۆدێرن، به‌ڵام وه‌كخۆی ئاماژه‌ى پێدا "كوشتارگه‌ى مۆدێرنى گه‌رمیان به یه‌ك رۆژ و دو رۆژ دروست ناكرێت، ئه‌وه‌ى هاتوه‌ته لاى ئێمه لارى نه‌بونمان داوه له دروستكردنى و ئه‌وه‌ى زانیاریمان هه‌بێت مۆڵه‌تێكى سه‌ره‌تاى وه‌رگرتوه بۆ جێبه‌جێكردنى".
وتیشى: وه‌ك رێكاره‌كانى تر‌ى له ته‌رخانكردنى زه‌وى و ته‌رخانكردنى بودجه بۆى زانیاریمان نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت هه‌نگاوێكى گرنگه و شتێكى زۆر باش ده‌بێت.
دڵناییدان له به‌رده‌وامیی پشكنینه‌كان
"به‌گشتى پشكنین له كوشتارگه 2 پشكنینه پێش سه‌ربڕین و دواى سه‌ربڕین، پێش سه‌ربڕینى پزیشكى ڤێته‌رنه‌رى سه‌یرى ئه‌كات نه‌وه‌ك نه‌خۆشیه‌كى هه‌بێت وه‌ك دومه‌ڵ و برین و بابه‌ته‌كانى له‌وشێوه، هاوكات سه‌یرى جوڵه‌ى ئه‌كات كه بزانێت چونه و ئه‌مه‌ش پشكنینى فیزیاییه.، دواتر سه‌ر ئه‌بڕدرێت كه سه‌ر بڕا سه‌یرى ناوسكى ئه‌كه‌ن به‌دواى مشه‌خۆره‌كان ده‌گه‌ڕێن وه‌ك كرمى ریخۆڵه و كرمى شریتى و شوێنى ده‌رزى هه‌بێت كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ده‌ست و چاوه‌وه ئه‌م پشكنینه ئه‌نجام ده‌درێت و زۆر ته‌ركیز ئه‌خرێته سه‌ر ره‌نگ و بۆن". د. ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان واى وت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كه دودڵ بو له گۆشى ئه‌و ئاژه‌ڵه، ئه‌وا حیجزى ده‌خاته سه‌ر و ئه‌یهێڵێته‌وه و ده‌ینێرنه پشكنینى تاقیگه‌یى كه له‌لاى خۆمانه، له ئه‌گه‌رى پاكى ئه‌درێته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌گه‌ریش پاك نه‌بو ئه‌وا له‌ناو ئه‌برێت له رێگه‌ى مه‌حره‌قه‌ى كوشتارگه‌كه‌وه.
كوشتارگه‌كان مه‌حره‌قه‌یان هه‌یه
د. ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان ده‌ڵێت: هه‌مو كوشتارگه‌كان وسوتێنه‌رى خۆیان هه‌یه كه ئه‌ندامێكى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى كه سه‌ر ده‌بڕدرێت شیاو نه‌بێت بۆ به‌كارهێنان، ئه‌وا راسته‌وخۆ له‌ناو ده‌برێت له مه‌حره‌قه‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌ندێكیان مه‌حره‌قه‌كه‌یان بچوكه، ئه‌وه‌ى كه‌لار گه‌وره‌تره به‌هۆى زۆرى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه له‌وێ سه‌ر ئه‌بڕدرێن.
وتیشى: له ئێستاشدا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌لار كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین سیسته‌مێكى ریسایكلینى بۆ دابنێین ئه‌و ئاو و خوێنه‌ى كه ده‌ڕژێته ناو روبارى سیروانه و زیانیشى نیه وه‌ك ئاوه‌ڕۆى ماڵان، بۆ ئه‌وه‌ى پاشماوه‌كان و خوێنه‌كه‌ى جیا بكاته‌وه و ئاوه‌كه‌ى بڕواته روباره‌كه‌وه.
ده‌شڵێت: سه‌روپێكه‌ى له كوشتارگه پاك ده‌كرێت و ده‌درێته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ى، هاوكات پێسته‌كه‌شى خۆشه ده‌كرێت و مانگى 2 جار ره‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كرێت و له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ده‌ڕوات، به‌ڵام پاشماوه‌كانى دیكه له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه ده‌برێت و فڕێ ده‌درێت.
ده‌رباره‌ى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان
یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) ساڵی 2017 دامه‌زراوه، كارى چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێیی گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێرییكردن و شه‌فافیه‌ت و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی نێوان هاوڵاتى و ده‌سه‌ڵات و دروستكردنى لێكتێگه‌یشتنێكى باشتر بۆ په‌ره‌دانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریه‌كان.
له‌م لینكه‌وه زیاتر له‌باره‌ى یه‌كه‌كه بزانه
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەتاچەند چاودێری لەسەر کەرتی تایبەت هەیە؟
-
-
بەرنامەدۆخی رۆژنامەوانی کوردیی دوای (١٢٧) ساڵ
-
-
بەرنامەکەسوکاری قوربانیانی ئەنفال یادکردنەوەی ئەنفال دەبەنەوە بۆ گوندەکان
-
-
هەواڵلەسەر دەنگۆی بڵاوبونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" یەکێتی زانایان لەگەرمیان هاتە دەنگ
-
-
هەواڵباژێروانی مەکۆی کەلاری گۆڕان: کۆنفرانسی گۆڕان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
-
زۆرترین بینراوەکان