
دەنگ نێت
زیاتر لە ۱۰ رۆژە ئەو شۆفێرەی کە تۆمەتبارە بە رودانی روداوە هاتوچۆکەی رێگەی کەلار- کفری دەستگیر کراوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
رۆژی ۱٤ـی ٥ـی ۲۰۲٤ له رێگه‌ى كه‌لار- كفری، مینی پاسێك كه ژماره‌یه‌ك خوێندكارى ئاماده‌یی باكورى له كه‌لار ده‌گواسته‌وه کفری بۆ ئەنجامدانی گه‌شتێكى زانستى، له نزیك گوندی حه‌سیره وه‌رگه‌ڕا، به‌وهۆیه‌وه ٤ كچه خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥ كچه خوێندكارى تر و مامۆستایه‌ك و شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ش بریندار بون.
هەر رۆژێک پاش ئەو روداوەکە، سامان عه‌لی- وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی گه‌رمیان، تایبه‌ت به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ى ده‌ستى شكاندوهته سه‌ر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه به ژماره‌یه‌ك خوێندكاره‌وه له رێگاى كه‌لار- كفری وه‌رگه‌ڕا، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و شۆفێرهكهیشی گیراوه.
ئه‌وكات وا بڵاوكرایه‌وه كه مینی پاسه‌كه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیلێكه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا شكێنراوهتهوه و شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ش كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان
وه‌رگه‌ڕاوه.
دوای زیاتر لە ۱۰ رۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو شۆفێرە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەیری کامێراکان دەکەین و لێکۆڵینەوەی وردیش لە تۆمەتبارەکە بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان