قەرزی کارەبا لەسەر هاوڵاتیانی گەرمیان نزیکدەبێتەوە لە ٤٠ ملیار دینار
هەواڵ
12:12AM - 2024/05/22 , بینین : 248
 
دەنگ نێت
 
هاوڵاتیانى گه‌رمیان نزیکەی ٤٠ ملیار دینار پاره‌ى كاره‌با قه‌رزارن، حكومه‌تیش بۆ دانەوەی داشکاندنی کردوە، وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌ رێژه‌ى ٣٠٪ هاوڵاتیان به‌ ده‌م داشكاندنه‌كه‌وه‌ هاتون.
 
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتی گشتی كاره‌باى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هاوبه‌شانى كاره‌باى پۆلى ماڵان ٣٩ ملیار و ٨٠٦ ملیۆن دینار پاره‌ى كاره‌با قه‌رزارنز
 
ده‌شڵێت: حکومەت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە، داشکاندنی کردوە، بەشێوەیەک هەر هاوڵاتییەک قەرزەکە بداتەوە ٢٠٪ داشکاندن و لێخۆشبونی بۆ دەکرێت.
 
لەبارەی بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیان بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پاش دەرچونی بڕیاری داشکاندن و لێخۆشبون، ئالان ئەرکان وتی: بە رێژەی ٣٠٪ هاوڵاتیان بەدەم داشکاندنەکەوە هاتون.