
دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى پاسپۆرتى گه‌رمیان ده‌ڵێت: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه ناوتۆمار ده‌كات بۆ ده‌رهێنانى پاسپۆرت ئه‌گه‌ر به ده‌م مامەڵەکەیهوه نه‌یه‌ت، سزا دەدرێت بە غه‌رامه‌کردن.
ریاز محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى پاسپۆرتى سلێمانی/٢ "گه‌رمیان"، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هاوڵاتیان له رێگه‌ى لینكى تایبه‌ت به تۆماركردنى ناوه‌كانیان به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌توانن ناو تۆماربکەن و نۆرە بگرن بۆ ئه‌و رۆژ و كاته‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێ بۆ ده‌رهێنانى پاسپۆرته‌كانیان.
ده‌شڵێت: له ماوه‌ى ئه‌و رۆژه‌ى كه دیاریی كردوه تاوه‌كو كۆتاى هه‌فته نه‌یه‌ت به ده‌م مامەڵەکەیهوه، ئه‌وا بڕى ٥ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت، هاوكات له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى دواتره‌وه ده‌توانێت ناو تۆمار بكاته‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان نیه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ ده‌چێته‌وه خەزێنەی دارایی پاسپۆرتى عێراق.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان