
دەنگ نێت
یەک رۆژ دوای نوسراوی بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان کە دەڵێت نابێت کۆمپانیا هەتا ١٠٪ـی پرۆژەکەی دروست نەکات بیفرۆشێت، کۆمپانیایەک لەکەلار ریکلام بۆ فرۆشتنی یەکەکانی دەکات پێش ئەوەی دەستی بە دروستکردنی یەکەکان کردبێت.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان کە دوێنێ ۲۱ـی٤ـی۲۰۲٤ دەریکردوە، پرۆژەکانی نیشتەجێبون ئاگاداردەکاتەوە لەوەی کە کڕین و فرۆشتن بە هیچ یەکەیەکەوە نەکەن پێش تەواکردنی رێژەی ١٠٪ـی ئەو یەکەیە بەپێی دیزاین و نەخشە و مەرجە فەرمیە پەسەندکراوەکان، ئەگەر نا توشی گرفتی یاسایی دەبن.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، تەنها دوای یەک رۆژ لە دەرکردنی ئەو بڕیارە، کۆمپانیایەک دەستیکردوە بە راگەیاندنی فرۆشتنی یەکەکانی پرۆژەیەک بەناوی 'دریم لاند ۳' کە بڕیارە لە کەلار دروستبکرێت.
پرۆژەی 'دریم لاند ۳' کە لە رۆخی روباری سیروان دروستدەکرێت، لەئێستادا لەقۆناغی سەرەتایی کارکردنێتی و هێشتا یەکەکانی دروست نەکراوە، بەڵام وەک لە پەیجەکەیانەوە ئەمڕۆ بڵاویانکردوەتەوە، ریکلام و بانگەواز دەکەن بۆ فرۆشتنی یەکەکانیان "هەر لە ئێستاوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: گرفتی دوکەڵەکەی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرکرا
-
-
هەواڵمەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی: ژمارەی کۆمیتەکانمان کەمدەکەینەوە
-
-
هەواڵنهبونى فهرمانبهر وێستگهى كارهباى باوهنورى پهكخستوه
-
-
هەواڵئهو ناوانهى بۆ وهرگرتنى شوقهى كهمدهرامهتان له گهرمیان راگەیەنرابو ههڵوهشاوهتهوه
-
-
بەرنامەنەبونی شوێنی یاریکردن چ کاریگەرییەکی بۆ سەر مناڵان هەیە؟
-
زۆرترین بینراوەکان