دەنگ نێت
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: ئه‌و بڕه كاره‌بایەى كه لێمان دادەشکێنرا لەئێستادا پێمان دەدرێتەوە، بەمشێوەیەش رۆژانە نزیکەی ١٢ کاتژمێر دەدەینە بەشدارانمان.
ئالان ئه‌ركان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و بڕه كاره‌با زیاده‌یه‌ى كه له وه‌رزى هاوین ده‌درا به گه‌رمیان به‌هۆى به‌رزى پله‌ى گه‌رماوە، له مانگه‌كانى 11 و 12 لێمان ده‌سه‌ندرایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى كه‌مبویه‌وه بۆ 10 كاتژمێر.
وتیشى: له دوێنێوه ئه‌و قه‌رزه‌ى كه له‌سه‌رمان بو ته‌واو بوه و ئه‌و بڕه‌ى كه لێمان ده‌بڕا 15 مێگاوت بو، به‌شى گه‌رمیانیش ببو به 85 مێگاوات، له ئێستادا ئه‌و بڕه‌مان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بوه به 100 مێگاوات.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌و پێیه‌ش بێت رۆژانە 1 بۆ 2 كاتژمێر كاره‌با زیادیكردوه، واته له 10 كاتژمێر كاره‌باى رۆژانه بوه به 12 كاتژمێر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان