دەنگ نێت
لەگەرمیان زیاتر لە 1500 یەکەی نیشتەجێبون بەشێوەی شوقە تایبەت بەکرێنشینان دروستدەکرێت کە تێچویەکی کەمتری هەیە، کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانیش دەڵێت: رێکارەکانی تەواوبوە و چاوەڕێین سایت پلانەکەی پەسەندبکرێت.
یەکەکان بەم شێوەیە دابەشدەبن لەگەرمیاندا: کەلار 900 یەکەیە، رزگاری 340 یەکەیە و کفری 260 یەکەیە، کە بەشێوەی شوقەدروستدەکرێن، بەڵام خزمەتگوزاریی وەک قوتابخانەو دایەنگەو باخچەی ساوایان و نەخۆشخانەی تیانیە، بەوپێیەت چونکە لەتەنیشت پڕۆژە نیشتەجێبونەکانی تر دروستدەکرێت و دەتوانن سود لەخزمەتگوزاریەکانی ئەو پڕۆژانە وەربگرن.
سەیوان کەریم ، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای پەسەندبونی سایت پلانەکەی، نوسراو دەدرێت بۆ دەستەی وەبەرهێنان بۆ پێدانی مۆڵەتی دەستبەکاربون، دوای ئەوەش دەستدەکرێت بەسیاجکردنی روبەرە زەوییەکە.
دەشڵێت: داوا لە کرێنشینان دەکەین بێن بەدەم نوێ کردنەوەی ناسنامەکانیانەوە و ئەوکەسانەشی ناسنامەکەیان تەواو بوە بێن بیبەنەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی تەواوەتی کرێنشینانی گەرمیان دیاریبکەین و لەکاتی خۆیدا ناویان تۆماربکرێت بۆ سودمەندبون لەو یەکانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان