
ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با داواى له هاوبه‌شانى كردوه هه‌ر كه‌س بیه‌وێت سیسته‌مى ماڵه‌كه‌ى بكرێت به پریپه‌ید ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى سنوره‌كانیان بكه‌ن، وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و نوسراوه بۆ سێ پارێزگاکەیە و هێشتا ئەو سیستەمە لە گه‌رمیان جێبەجێ نەکرا‌وه.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئەو نوسراوەی وەزارەتی کارەبا، بۆ هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمە، ئیدارەی گەرمیانی تێدانییە به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا سیسته‌مى پریپه‌ید له گه‌رمیان جێبه‌جێنه‌كراوه.
وتیشى: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى سیسته‌می پریپەید لە گەرمیان جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى كاره‌باین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیاى گرَبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردوه بێته سنوره‌كه و ده‌ست به‌كارببێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گه‌رمیان ناپرسێته‌وه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
-
هەواڵلەسەرەتای ئەمساڵەوە دارستانە دەستکردەکەی کەلار ئاو نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان