دەنگ نێت
قوتابخانەی بانە کە تاکە قوتابخانەی حکومیی سنوری پەروەردەی کەلار بو دەوامی دەستپێکردبو، بایکۆتی دەوامی کرد، بەڕێوبەرەکەیشی دەڵێت: قوتابخانەکەمان تازەیە و بۆ رێکخستن ئەو ماوەیە کردمانەوە.
ئازاد حاتەم، بەڕێوبەری قوتابخانەی بانەی بنەڕەتی کە دەکەوێتە ناو پرۆژەی نیشتەجێبونی بان سیتییەوە لە کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: قوتابخانەکەی ئێمە ئەمساڵ دامەزراوە و تازەیە، بۆ ئەوەی بزانین چەند قوتابیمان هەیە و چەند میلاکمان دەبێت کە مامۆستا و فەرمانبەر، بۆ ماوەیەک قوتابخانەکەمان کردەوە.
وتیشی: کردنەوەی قوتابخانەکە تەنها بۆ ئەوە بو بیخەینە سەر سکە، چونکە ئێمە ئەمە یەکەم ساڵی خوێندنمانە تیایدا و وەک قوتابخانەکانی دیکە نین کە چەندین ساڵە دامەزراون، نەک ئەوەی خۆمان لە مامۆستایانی هاوپیشەمان کە بایکۆتیان کردوە جیابکەینەوە.
رەدیشیکردەوە لە کردنەوەی قوتابخانەکەیاندا هیچ فشارێکی حزبی و حکومییان لەسەر بوبێت یاخود هیچ ئیمتیاز و موچەیەکیان پێدرابێت.
بەڕێوبەری قوتابخانەی بانە، ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا کە کاروباری کارگێڕی قوتابخانەکەیان رێک بوەتەوە، بایکۆتی دەوامیان کردوە هاوشانی مامۆستایانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان