
دەنگ نێت
دوای ئەوەی پێرێ وەزارەتی دارایی دەسەڵاتە کارگێڕیی و داراییەکانی لە مەسعود حەیدەر- بریکاری وەزارەتی دارایی وەرگرتەوە، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی بڕیاری بەردەوامیی ئەو دەسەڵاتانەی دا.
پێرێ نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوبویەوە کەتیایدا دەسەڵاتە کارگێڕیی و داراییەکان لە مەسعود حەیدەرـی بریکاری وەزارەت وەردەگرێتەوە، ئەویش بەپشتبەستن بە بڕگەیەکی یاسای بودجەی عێراق کەتیایدا ئاماژە بەوەدەکات لەدوای ٣٠ـی تشرینی دوەمی ٢٠٢٣ـوە دەبێت دەسەڵات لەو سەرۆکی دەستە و بریکاری وەزارەت و راوێژکارانە وەربگرێتەوە کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند نەکراون و دەنگیان لەسەرنەدراوە.
ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی لە بڕیارێکیدا فەرمانیکردوە بە بەردەوامیی دەسەڵاتە کارگێڕیی و داراییەکانی ئەو سەرۆکی دەستە و بریکاری وەزارەت و راوێژکارانە هەتا دادگاکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو سکاڵایەوە دەدات کە لەوبارەوە لەلایان تۆمارکراوە.
بەمپێیەش مەسعود حەیدەر و هەر بەرپرسێکی دیکە کە مادەکەی بودجە دەیگرتنەوە، دەسەڵاتەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
-
هەواڵلەسەرەتای ئەمساڵەوە دارستانە دەستکردەکەی کەلار ئاو نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان