دەنگ نێت
چه‌ند رۆژێكه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ستى به دابه‌شكردنى بنه‌تۆى گه‌نم كردوه به‌سه‌ر جوتیاراندا له سنوره‌كه، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى به‌رهه‌مهێنان و په‌سه‌ندكردنى بنه‌تۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 100 جوتیار سودمه‌ند بون.
سیروان حه‌سه‌ن، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى به‌رهه‌مهێنان و په‌سه‌ندكردنى بنه‌تۆى گه‌رمیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌ستمان به دابه‌شكردنى بنه‌تۆ كردوه به‌سه‌ر جوتیاراندا و هه‌ر جوتیارێكیش به‌پێى ئه‌و زه‌وییه‌ى كه هه‌یه‌تى بنه‌تۆى پێده‌درێت.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 100 جوتیار سودمه‌ند بون و رۆژانه‌ش جویتار سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و بنهتۆییهى كه ده‌درێت به جوتیاران باوه‌ڕپێكراوه و جۆرى كه‌لار 1و كه‌لار 2ـە، هاوكات بۆ هه‌ر ته‌نێكى بڕى 660 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرین.
ده‌شڵێت: جوتیاران ده‌توانن له به‌شه كشتوكاڵیه‌كان له‌لاى خۆیان پشتگیریمان بۆ بهێنن ئێمه‌ش بنهتۆیهكهیان پێده‌ده‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان