دەنگ نێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەعێراق ئەمجارە جیاواز دەبێت و هیچ نیەت و هۆکارێکیش نیە بۆ دواخستنی.
سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق- عیماد جەمیل، رایگەیاند: کۆمسیۆن بەردەوامە لەکارەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا و هیچ نیەتێک نیە بۆ دواخستنی و هیچ هۆکارێکیش نیە ئەنجامنەدانی لەکاتی خۆیدا.
جەختی لەوەشکردەوە: کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، دڵنیایشی دا لەوەی "هەڵبژاردنەکە بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد لەهەمو قۆناغەکانی بەڕێوەدەچێت".
بەشداری نەکردنی رەوتی سەدر و وەرگرتنەوەی ئەندامێتی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو دو گرفتەن کە وەک لەمپەر لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و بەدەمەوەچونی هاوڵاتیان بۆ بەشدارییکردن تێیدا وێنا دەکرێت، بەڵام کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان رەتیدەکاتەوە هۆکارێک هەبێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە کە بڕیارە ١٨ـی مانگی داهاتو لە ١٥ پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان