
دەنگ نێت
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی داخستنی کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتو لە گەرمیان رادەگەیەنێت بەهۆی چۆڵکردنی لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە.
بەوتەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی- ئیڤان فایەق، داخستنی کەمپەکە بەهۆی گەڕانەوەی سەرجەم ئەو خێزانە ئاوارانەیە کە تیایدا نیشتەجێبون بە کاریگەریی باشبونی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەی لێوەی کۆچیان کردبو.
سوپاسی حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانیشی کردبو بۆ "هاوکاریی زۆریان لە ئاسانکارییکردن بۆ پلانی حکومەتی ناوەند بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکان".
داخستنی کەمپی قۆرەتو کە یەکێکە لەو کەمپانەی زۆرتر ئاوارەکانی ناوچەکانی پارێزگای دیالەی لەخۆگرتبو دوای هاتنی داعش، دەبێتە یەکەم حاڵەتی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە عێراقدا لەدوای ٢٠١٤ـەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
-
هەواڵلەسەرەتای ئەمساڵەوە دارستانە دەستکردەکەی کەلار ئاو نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان