دەنگ نێت
دوای ئەوەی دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى هێلان سیتى له قه‌زاى كه‌لار بێزاریی خۆیان لە زۆری دوکەڵی مۆلیده‌ى گه‌ڕە‌كه‌كه‌یان پیشاندا، قایمقامیه‌تى كه‌لار ده‌ڵێت: ئیجرائات ده‌كه‌ین.
دانیشتویەکی گه‌ڕه‌كى هێلان ستلیتى كه به (گوندى ئه‌ڵمانى) ناسراوه، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بۆ په‌یجى رادیۆى ده‌نگ نارد و تیایدا بێزاریی خۆیانی له مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان پیشاندا بەوەی وەک له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت دوكه‌ڵى زۆری هەیە.
له به‌رامبه‌ردا، هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك له سنورى كه‌لار دوكه‌ڵى زۆر و ناسروشتیی هه‌بێت به‌هه‌ر هۆكارێك، ئه‌وه له‌لایەن لیژنه‌ى چاودێریی مۆلیده‌کانەوە لە دیوانی قایمقامیه‌تمان، سه‌ردان ده‌كه‌ن و ئاگادارى ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وه ئیجرائاتى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت چ به سزاى مادى بێت یاخود به داخستن بێت.
ئاماژەی بەوەشدا بەدواداچونیش بۆ ئەو حاڵەتەی گەڕەکی هێلان سیتی دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان