دەنگ نێت
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت بەبێ ئاماده‌بونى حزبی "تقدم" کۆبونەوەی پەرلەمان وهاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت ئەنجام دەدرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به دهنگنێتـى وت: سبەینی کۆبونەوەی بەڕێوبردنی دەوڵەت لەکۆشکی حکومی ئەنجامدەدرێت بەبێ بەشدارییکردنی پارتی "تقدم"ـى حەلبوسی.
هاوکات باسی لەوەشکردوە بەشداریینەکردنی ئەندام پەرلەمانەکانی ئەو حزبە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرفت دروست ناکات و دانیشتەکان به ئاسایی بەڕێوەدەچن.
ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتاییپێهێنانى ئه‌ندامێتى محه‌مه‌د رێكان حه‌لبوسیی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا، به‌هۆی سه‌لماندنى ئه‌نجامدانى كارى ساخته‌كاریی له دۆسیه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارله‌مانتار: له‌یس دلێمى. له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌شدا حزبه‌كه‌ى حه‌لبوس "پارتى تقدم" له حكومه‌ت كشایه‌وه و بایكۆتى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی كرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان