دەنگ نێت
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتدا کەمیکردوە و لە (٤.٤٪)ـەوە بوە بە (٣.٧٪).
فەرمانگەی ئامار وتوێژینەوە لەبانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەکردوە پارساڵ لە مانگی ئابدا رێژەی هەڵاوسان (٤.٤٪) بوە، بەڵام بۆئەمساڵ لەهەمان کاتدا دابەزیوەوە بۆ (٣.٧٪).
دەشڵێت: رێژەی هەڵاوسان لە عێراق لەئاستێکی گونجاودایە، بەتایبەت بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەری عێراق، لەوانە: وڵاتی ئێران کە ڕێژەی هەڵاوسان تێیدا (٤٦٪)ـە، تورکیا (٥٧٪)ـە، ئیمارات (٣.٤٪) و سعودیە (٢.٤٪)ـە.
هەڵاوسان بریتییە لە زیادبون و بەرزبونەوەی نرخ بە گشتی بەرامبەر بە بەهای دراو "پارە"، بەمانایەکی تر، زۆربونی بڕی دراوەکە و کەمبونەوەی بەهاکەیەتی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان