
دەنگ نێت
سەعدی ئەحمەد پیرە- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی دەڵێت: کۆبونەوەمان لەگەڵ پارتی دوا ناکەوێت، دەبێت گرفتەکان یەک لەدوای یەك چارەسەر بکەین.
ئەمڕۆ شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەپیرمام کۆبونەوە، دوای زیاتر لە ٥ کاتژمێر کۆبونەوە پێکەوە، راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێدا جەختیان لە هەبونی ستراتیژیەکی هاوبەش و بەردەوامییدان بەکۆبونەوەکانی هەردولایەن و چارەسەری کێشەی شایستەدارایەکانی هەرێم کردەوە.
لەبارەی کۆبونەوەکەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە- وتەبێژی یەکێتی و یەکێک لە ئەندامانی شاندی حزبەکەی لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ، بۆ (دەنگ نێت) باسی لەوەکرد: "ئێمە لەگەڵ پارتی لەیەك حکومەتداین و بەمزوانە و بەبێ دواکەوتن پێکەوە جارێکی دیکە کۆدەبینەوە، چونکە دەبێت گرفتەکانمان هەنگاو بەهەنگاو چارەسەر بکەین".
وتیشی: لەبارەی هەڵبژاردنەوە گفتوگۆ کراوەو بڕیاڕیشە یەکێتی سەردانی هەمو لایەنەکان بکات تەنانەت پێکهاتەکانیش.
لەکۆتا کۆبونەوەی نێوان پارتی ویەکێتی کە ۹ـی تەمموز بەڕێوەچو، بافڵ تاڵەبانی پاش کۆبونەوەکە نیگەرانی خۆیی بۆ راگەیاندنەکان دەربڕی و ئاماژەی بە لێکتێنەگەشتی هەردولا کرد.
لەبارەی دۆخی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆوە، نێچیرڤان بارزانی- جێگری سەرۆکی پارتی، باسی لەوەکرد: دۆخێکی ئەرێنی هەبوە لەگەڵ برایانی یەکێتی وبڕیارە کۆبونەوەکان بەردەوام بن.
یەکێتی لەدوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی پێنجەم، لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنەکان، کە بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی حزبەکە، سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
-
هەواڵلەسەرەتای ئەمساڵەوە دارستانە دەستکردەکەی کەلار ئاو نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان