دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى كه له چه‌ندین به‌ڕاد و گۆكا پێكهاتوه له سه‌ر روبه‌رى 15 دۆنم زه‌وى له گرده‌گۆزینه‌ى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار دروست ده‌كرێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: پرۆژه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كشتو‌كاڵى و فرێش بازاڕ له گرده‌گۆزینه‌ى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار له‌سه‌ر روبه‌رى 15 دۆنم زه‌وى دروست ده‌كرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش لە جۆری بازرگانى كشتوكاڵییه.
وتیشى: ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى ده‌بینێته‌وه له 21 به‌ڕاد و چه‌ندین گۆكاى تایبه‌ت به هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان و هه‌ڵگرتنى به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌مه‌ستى مامه‌ڵه‌كردن به‌و به‌رهه‌مان له داهاتودا.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند ناوچه‌ى گه‌رمیان زیاتر لە عهلوهیەکی تێدا جێگه ده‌بێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م پرۆژه‌یه عه‌لوه نیه، به‌ڵكو عه‌لوه جیاوازه له پرۆژه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كشتو‌كاڵى، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه كۆگا و به‌ڕادى تێدایه، هاوكات له ته‌نیشتیدا فرێش بازاڕیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى ده‌بینێته‌وه له 3 ملیۆن دۆلار و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (خواست)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان