دەنگ نێت
پرۆژەی دروستکردنی هەزار یەکە نیشتەجێبونەکەی کارمەندانی تەندروستی گەرمیان لەئێستادا پەسەندکراوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیش دەڵێت: بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی.
لەشاری کەلار پرۆژەیەکی نیشتەجێبون بۆکارمەندانی تەندروستی دروستدەکرێت، کە دەکەوێتە پشت جادەی پشتێنەیی کەلار و خۆی لەهەزار یەکەی نیشتەجێبون دەبینێتەوە.
عەدنان ئەحمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، بەرادیۆی دەنگی وت: پڕۆژەکە هەمو رێکارە یاساییەکانی تەواوبوە و تەنها هەندێک وردەکاری ماوە لە ئیدارەی گەرمیان، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی.
لەبارەی نرخی یەکەکانی و شێوازی دابەشکردنی، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی گەرمیان رونکردنەوەی نەدا، بەوپێیەی هێشتا یەکلانەکراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان