دەنگ نێت
سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان دەڵێت بە بڕیار و میزاجی شەخسی نوێنەرانی ئێمە لە لیژنەکانی چاودێریی قایمقامیەت نەهێڵراون، به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیەتی کەلاریش ده‌ڵێت: رێنماییه‌كان رێگه نادەن له‌نێو لیژنه‌كاندا هه‌بن.
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌نێو لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاردا بە تەنها نوێنه‌رى ئێمه لابراوه، له كاتێكدا پێشتر له‌ناو لیژنه‌كانى چاودێریی سه‌رتاشخانه و ئارایشتگا و ماركێت و عه‌لوه و لیژنه‌ى ته‌ندروستى ئەنداممان هه‌بوە.
جه‌ختى لهوهشكرهوه: ئه‌مەی كه كراوه به نوسراوێكى فه‌رمی نه‌بوه، به‌ڵكو به میزاجى شه‌خسى كراوه و نوێنه‌ره‌كانمان دورخراونه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، هەردی سەرکەوت، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: رێنماییه‌كان رێگه نادەن نوێنه‌رى سه‌ندیكاكان له نێو لیژنه‌كاندا هه‌بن.
وتیشى: ئاگاداركراوینه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌وه کە ئه‌و لیژنانه‌ى پێكده‌هێنرێن ده‌بێت نوێنەری بهڕێوبهرایتییه حکومییەکانیان تێدا هەبن نه‌ك سه‌ندیكاكان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان