دەنگ نێت
لە سەرەتای مانگی ئابەوە دەستکراوە بەدروستکردنی پڕوژەی سایدی دوەمی شەقامی پشتێنەیی "شەستی" کەلار، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلاریش دەڵێت: بە رێژەی ١٠٪ کاری تێداکراوە.
ئەندازیار: دلێر حسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا کار ١٠٪ـی شەقامەکەدا کراوە.
رونیشیکردەوە؛ کار لەدیزاینی پرۆژەکەدا دەکرێت بۆئەوەی هەنگاوبەهەنگاو بە تەواویی دیزاینی شەقامەکە و شۆستە و شوێنی فولکەی بۆ دیاریبکرێت.
وتیشی: هەروەها لەبەر مەترسی لافاو جۆگەکان رێکخراونەتەوە بۆ ئەوەی کێشەی لافاومان بۆ دروست نەبێت.
درێژی شەقامی پشتێنەیی کەلار ١٣ کیلۆمەترە، کۆمپانیای قەیوان لە بری پێدانی زەوی تەنیشت شەقامەکە و کردنی بە پرۆژەی نیشتەجێبون و بازرگانی، سایدی دوەمی دروستدەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان